دکتۆر نەجمەدین کەریم پارێزگاری پێشوی کەرکوک و ئەندامی پێشوی یەكێتی نیشتمانی کوردسستان و هەروەها یەکێک لەو کەسانەی بەشداری هەبوو لە دامەزراندنی بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا ڕۆژی هەینی لە نەخۆشخانەیەکی واشنتن بەهۆی جەڵتەی مێشک لە تەمەنی 71 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
وەک نوسینگەی نەجمەدین کەریم ئاماژەی پێکردووە تەرمەکەی بە پێی وەسیەتی خۆی دەبرێتەوە هەرێمی کوردستان و لەوێ بە شێوەیەکی کاتیی بە خاک دەسپێردریت "تاوەکو ئەو کاتەی شاری کەرکووك ئازاد دەکرێت و لەژێر ئەمنییەت و ئارامیی هێزەکانی پێشمەرگە دەبێت، بە شێوەیەکی هەمیشەیی دەبرێتەوە بۆ شاری کەرکووكی پیرۆز".
بەرپرسانی حکومی و حزبی لە هەرێمی کوردستان پرسەو سەرەخۆشی خۆیان بەبۆنەی کۆچی دوایی ئەو کەسایەتییە ناسراوە دەربڕی.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی ڕاگەیاندنێکیدا وێڕای پرسەو سەرەخۆشی خۆی بۆ بنەماڵەی کۆچکردوو دەڵێت "
د. نەجمەدین كەریم، تەمەنی گەنجیی خۆی بەخشییە شۆڕشی كوردستان و وەك پزیشكێكی لێهاتوو و پێشمەرگەیەك بەشداری لە شۆڕشی ئەیلوول و هەڵگیرساندنەوەی شۆڕشی گوڵاندا كرد. له كاتى نهخۆشكهوتنى بارزانيى نهمردا، دڵسۆزانه خزمهتى كرد. لە ئەمهریكا وەك پزیشكێكی كارامه كاری كرد بەبێ ئەوەی لە خەباتی سیاسی و دیپلۆماسی داببڕێت."
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکیدا دڵگرانی خۆی لەمەڕ کۆچی دوایی دکترۆ نەجمەدین کەریم دەردەبێت. لە دەقی پەیامەکەیدا دەڵێت " د. نەجمەدین لە سەردەمی شۆڕشی ئەیلوولەوە وەک پێشمەرگەیەک و سەرکردەیەکی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و دواتریش لە دەرەوەی وڵات، رۆڵێكى گرنگیی لە خهباتى رزگاریخوازى گهلى كوردستان و ناساندنی پرسی کورد لە نێوەندە دیپلوماسیی و ئەکادیمییە جیهانییەکاندا هەبوو. لە دواى ئازادکردنی عێراقیش لە رژێمی دیکتاتۆریی، وەک پارێزگاری کەرکووک، جێدەستی لە قووڵكردنهوهى گیانى بەیەکەوهژیانى ئاشتییانەی نێوان پێكهاته جیاوازهكان و داکۆکیکردن لە پرسە نیشتمانییەکان دیار بوو. "
مەسعود بارزانی سەرۆکی پێشوی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیامێکی دا بۆ کۆچی دوایی دکتۆر نەجمەدین کەریم دەڵێت "بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی (د. نەجمەدین كەریم)ـم پێ گەییشت. بەم هەواڵە زۆر دڵتەنگ و خەمبار بووم.
کۆسرەت ڕەسوڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی کوردستان لە پەیامەکەیدا بەبۆنەی کۆچی دوای دکتۆر نەجمەدین کەریم دەڵێت "دكتۆر نەجمەدین كەریم سیاسەتمەدارو دیبلۆماتكارو تێكۆشەرێكی گەورەی گەلەكەمان بوو، یەكێك بوو لە نزیكترین هاوڕێ و دۆستەكانی جەنابی مام جەلال، لە ژیان و خەباتی زیاتر لە نیو سەدەی خۆیدا لە كوردستان و لە دەرەوەی وڵات خزمەتێكی یەكجار گەورەی بە میللەتەكەمان كردووە، هەمیشە خەباتی دەكرد لەپێناو میللەتەكەمان و خۆشگوزەرانی زیاترو گەیشتن بە مافە ڕەواكانمان، لە سەردەمی كاركردنی وەك پارێزگاری كەركووك لەڕووی خزمەتگوزاری و بەرقەراربوونی دۆخی ئەمنی و پێكەوەژیان لە شارەكە توانی خزمەتێكی یەكجار گەورە بە كەركووک و كەركووكییەكان بكات."
مستەفا هیجری لێپرسراوی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دەڵێت "دوكتور نهجمهدین كهریم له بڕگهیهكی ههستیاری مێژووییدا پارێزگاری كهركووک بوو و ههر له سهردهمی ئهودا ئاڵای كوردستان لهسهر پارێزگای كهركووک ههڵ كرا."
سیاسەتمەداری دێرینی کورد دکتۆر مەحمود عوسمانیش لە تویتێکدا ڕایگەیاندووە " دڵگرانم بە بیستنی هەواڵی لەدەسدانی هاوڕێی تەمەنم دکتۆر نەجمەدین کەریم، ئەو ژیانی خۆی تەرخان کرد بۆ خەڵکی کوردستان لە ئەمەریکا بە ڕێگای کۆنگرەی نیشمانی کورد و لە کوردستان وەکو پارێزگاری کەرکوک. یادی هەردەم زیندودەبێت، سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی دەکەم."
دکتۆر نەجمەدین کەریم لە ساڵی 1949 لە گەڕەکی شۆڕیجەی شاری کەرکوک لەدایک بووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لەو شارە تەواوکردووە. بەکالۆریۆسی لە زانستی پزشکی لە شاری موسڵ بەدەستهێناوە.
لە ساڵی 1976 دەگاتە ئەمەریکا و لە زانکۆی جۆرج واشنتن بڕوانامەی دکتۆرانی لە بواری نەشتەرگەریی مێشک و دەمار بەدەستهێناوە. لە ساڵی 1988 کۆنگرەی نەتەوەیی کوردی لە ئەمەریکا دامەزراند. لە ساڵی 2011 هەتا 2017 پارێزگاری شاری کەرکوک بوو.