Accessibility links

کاوە بێسارانی: ئەگەر بکوژان ئاشکرا نەکرێن و گەندەڵکاران دادگایی نەکرێن ئەوا کاردانەوەکانی خەڵک زۆر گەورە دەبێت


خۆپیشاندەرانی عێراقی لەوبڕوایەدان دەسەڵاتدارانی عێراقی ناتوانن چاکسازی بکەن، هەروەها دەشڵێن حکومەت ناتوانێت لێپێچینەوە لەگەڵ ئەوانەشدا بکات کە دەستیان هەبووە لە هەوڵەکانی دراون بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکان.

خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆ یەکشەممەی بەغدا، هاوکاتە لەگەڵ یەکەم ساڵیادی ڕاپەڕینە جەماوەرییە بێپێشینەکەی عێراقدا و لە کاتێکیشدایە کە توشبوون بە پەتای کۆرۆنا لەو وڵاتەدا هەڵکشانێکی زۆری بە خۆوە بینیوە.

کاوە بێسارانی، شیکەرەوە و چاودێری سیاسی دەڵێت خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆ یەکشەمەی بەغدا و شارەکانی تری عێراق بەردەوامی ئەو ڕاپەڕینەیە کە ساڵێک لەمەوبەر لەو وڵاتەدا دەستیپێکرد و هەتا ئێستاشی لەگەڵدابێت زۆربەی داواکانی خۆپیشاندەران جێبەجێ نەکراون.

حکومەتەکەی موستەفا ئەلکازمی، سەرەک وەزیری عێراق ژمارەیەک لەو پەیمانانەی دابوونی بەجێگەیاندووە، وەک دەگوترێت جێبەجێکردنی بەشێکە لە داواکارییەکانی شەقامی عێراقی، وەک کردنی هەڵبژاردنی پێشوەخت و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵکاران.

بەڕێز بێسارانی لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ دەخیلی شەممۆ، دەڵێت کازمی پەیمانێکی زۆری داوە و 6 مانگە لە حوکمدایە، لیژنەی جۆراوجۆری لێکۆڵینەوەی پێکهێناوە بۆ گەڕان بەدوای بکوژەکانی خۆپیشاندەراندا، دادگاییکردنی گەندەڵکاران و هتد، بەڵام وەک دەڵێت "هیچ یەکێک لەم هەوڵانە لە پەیماندان دەرنەچووە و هیچ دۆسێیەکی گەندەڵی نەچۆتە بەردەم دادگا و تا ئێستا هیچ بکوژێکی خۆپیشاندەران ئاشکرا نەکراوە."

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:48 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG