Accessibility links

ئیبراهیم لاجانی: سەرجەم ماف و ئازادییەکانی مرۆڤ لەئێراندا پێشێلدەکرێن


پاش کشانەوەی بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک دۆناڵد ترامپ ساڵی 2018 لە سەودا ناوکییەکەی ساڵی 2015 ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بەزیادەی ئەلمانیا لەگەڵ ئێران، هەروەها هەرەشەی ئەمەریکا بۆ داسەپاندنی سزای زیاتر لەسەر ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران وڕەوشی داتەپیوی ئابووری ودابەزینی دراوی ئێران لەبەرامبەر دۆلاری ئەمەریکی. هەروەها کاریگەری بەرپابوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر باری تەندروستی و لەسەر نرخەکانی نەوت کەسەرچاوەی سەرەکی داهاتی ئێرانە. تێکرای ئەمەنە کاریگەری زۆر خراپیان هەبووە و دەبێت لەسەر ژیانی خەڵکی ئێران. ئەمە بێجگە لە ڕەفتاری ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرامبەر بە گەلانی وڵاتەکە وپێشێلی مافەکانی مرۆڤ و بەردەوامبوونی سوپای پاسداران لە پشتیوانیکردنی کۆمەڵە تیرۆریستییە هاوپەیمانەکانی لە جیهاندا، ڕەوشێکی وایان سازکردووە کەوا ئێران زیاتر و زیاتر لە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی دووربکەوێتەوە.

ئێستاش کە گەمارۆکان لە 18ی مانگی ئۆکتۆبەر هەڵگیران لەسەر فرۆشی چەک بە ئێران یاخود گواستنەوەی چەک بۆ ئێران وبەپێجەوانەوە . ئەم هەنگاوەش دەستی کاربردەستانی کۆماری ئیسلامی ئێران زیاتر واڵادەکات بۆ بەردەستهێنانی چەکی کۆمەڵکوژی، لە بری یارمەتیدانی خەڵکی وڵاتەکەیان.

سەبارەت بەو بابەتەو هەژموون و کاریگەریی فشارەکانی ئەمریکاو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەسەر رژێمی ئێران، پێشێلییەکانی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران وبەردەوامبوونی کۆماری ئیسلامی ئێران لە یارمەتیدانی کۆمەڵە توندڕەوەکان لە هەرێمەکەدا وپەرەسەندنی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڤید-19 لە ئێراندا، حەیدەر کەریم لە بەرنامەی هەلەو واشنتنی دەنگی ئەمەریکا هەموو ئەمانە دەخاتە بەرباسەوە لەگەڵ ئیبراهیمی لاجانی ئەندامی پێشووی کومیتەی ناوەندی حیزبی دیموکراتی کوردستان، هەڵگری ماستر لە ئەدەبیاتی کوردی وخاوەنی چەند کتیبێکە لە بوارەکانی سیاسەت و ماڤی مرۆڤدا وهەروەها بەرپرسی پێشووی رادیو دەنگی کوردستانی ئێران و نووسەر وسیاسەتمدارێکی شارەزا و چالاکە.

ئیبراهیم لاجانی دەڵێت "ئێران ئەو بەڵێنانەی دابوی بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی جێبەجێ نەکردووە، هەربۆیە هەرزوو ئەمریکا لەو رێکەوتنە هاتەدەرێ."

دەشڵێت "ئەو فشارانە توندتر دەبن لەسەر ئێران و ئێران ناتوانێت لە ماوەیەکی دورودرێژدا بەرگەی ئەو هەموو فشارە ئابوری و دیپلۆماسی و سیاسیانە بگرێت." هاوکات "وڵاتانی ئەوروپاش ناتوانن بە کردەوە پشتیوانی لەئێران بکەن."

سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئیبراهیم لاجانی دەڵێت "خەریکە لەناوچەکەدا دەورانێکی تازە دەستپێدەکات، خەریکە دوژمنایەتی نێوان وڵاتانی عەرەبی و ئیسرائیل تەواو دەبێت."

دەربارەی ئازادییەکان و مافەکانی مرۆڤ لەناوخۆی ئێرانیشدا ئیبراهیم لاجانی دەڵێت "هەموو جۆرە ئازادییەکان لەئێراندا پێشێلدەکرێت."

لەڕێی ئەم فایلە دەنگییەوە دەتوانن گویبیستی تەواوی وتووێژەکە ببن.

please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:27:26 0:00


XS
SM
MD
LG