ڕۆژی چوارشەممە لە دیاربەکر لە ناوچەی ئۆفیسەکان و گەڕەکی هونەری ژنێک کوژرا.
سەرەتا هیچ زانیارییەکی روون لەسەر ڕووداوەکە نەبوو، بەڵام پاش ڕۆژێک هەواڵی خەمناکی مەلەک ئەسلانی تەمەن 24 ساڵ بیسترا.
ئەو خەڵکی ناوچەی کەهتای سەمسوور بوو و دەرچووی بەشی پەروەردەی بیرکاریی زانکۆی دیجلەیە. ئەوەی کوشتویەتی برا تەمەن 21 ساڵەکەیەتی بەناوی مستەفا.
بەپێی ئەو لێدوانەی کە لە ئاژانسی DHA بڵاوکراوەتەوە، مستەفا ئەسلان ڕایگەیاندووە " ناموسی خێزانەکەی پاککردووەتەوە".
ئەو ڕۆژە وێنەیەک بە شێوەیەکی زۆر لەسەر تویتەر بڵاو بۆوە کە مەلەک لەسەر پشت کەوتووەو خەڵتانی خوێن بووە و جانتا و کتێبەکانیشی لە بەردەمی کەوتوون.
مەلەک نزیکەی مانگێک لەمەو بەر لە دادگا سکاڵای لەسەر پیاوێک بەناوی ئۆرهان ڤاتانسەڤەر تۆمار کردووە.
بە پێی هەواڵەکان ئۆرهان و مەلەک ساڵێک لەمەوبەر هاوسەرگیریان کردووە بەڵام مەلەک لە سکاڵاکەیدا گوتویەتی بەهۆی " زۆرداری و توندوتیژی" وازی لێهێناوە.
ئۆرهانیش تەلەفۆنی بۆ کەسوکاری مەلەک کردووەو بوختانی بۆ کردووە.
مستەفا ئەسڵانی برای و ئۆرهان ڤاتانسەڤەری هاوسەری پێشوی دەستگیر کراون.
کۆمەڵەی ژنانی ئامەد بە چەندین شێوە کوشتنی مەلەکیان شەرمەزار کردووە.
زانیاری زیاتر لەم فایلە دەنگییە ببیستن