Accessibility links

تەقینەوەیەک لە سنوری قەزای مەخمور ڕوویدا و بەهۆیەوە چەند کەس گیانیان لەدەستدا


ڕۆژی سێشەممە لە گوندی ڕواڵەی سەر بە قەزای مەخمور بومبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێ هاووڵاتیەکی کورددا تەقیوەتەوە و بە پێی زانیاریەکان چوار کەس گیانیان لەدەستداوە کە بریتیبوون لە باوکێک و سێ کۆری کە دانیشتووی ناو قەزای مەخمورن.

ڕەشاد گەڵاڵی جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی قەرەچۆغی یەکێتی نشتیمانی کوردستان لە مەخمور سەبەرەت بە ڕووداوەکە بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند" ئەم شوێنەی تەقینەوەکەی لێ بووە لیوای 51 ی سوپای عێراقی کە پەیوەستە بە فیرقەی چواردە لە شوێنەکە هەیە. ئەمەیان پێنجەمین بۆ شەشەمین جارە تەقینەوە دەبێت، لە ناوەڕاستی شاخی قەرەچۆغ . داعش مۆڵگەیان بۆ خۆیان دروستکردووە ئەم ناوەراستە شوێنێکە شوێنی جۆلەکردنی چەکدارانی داعشە، داعش توانای هێرشی بەربڵاویان نییە بۆ سەر بنکەکانی سوپای عێراقی لە سنورەکە بەڵام ناوە ناوە دەتوانن بۆمبی چێندراو دابنێن."

گەڵاڵی گوتیشی" کاتژمێر دەی بەیانی لە گوندی ڕواڵە کە کەوتووەتە باشوری ڕۆژئاوای قەزای مەخمور بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەکی کورد دا تەقیوەتەوە و خۆی و سێ کۆڕی شەهید بوونە و کوڕێکیشی تا ئێستا شوێن بزرە."

وەک سەرچاوەکان باسی لێوە دەکەن چەندین جارە تەقینەوە لەو ناوچانە ڕوودەدەن، لەوبارەیەوە موقەدەم شێرزاد زێباری بەڕێوەبەری پۆلیسی مەخمور بە دەنگی ئەمەریکای گوت" داعش لەو ناوچانە ئەو تەقینەوانە دەکات تەنها بۆ ئەوەی ڕەوش و بارۆدوخی ئاسایشی ناوچەکە تێک بچێت."

لە لایەکی ترەوە گۆران دیبەگەیی چالاکوان و پارێزەر کە خەڵکی سنوری قەزای مەخمورە وەها باسی ڕەوشی ئەمنی ناوچەکەیان و سنورەکە بەگشتی بۆ دەنگی ئەمەریکا دەکات " ناحیەی قەراچ سەر بەقەزای مەخمورە و دانیشتوانەکەی زیاتر کوردن بەڵام عەرەبیشی تێدايە و ناوچەکە لە دوای 16 ی ئۆکتوبەر تا ئێستا ئارامی بە خۆیەوە نەبینیوە و ناوچەیەکی کێشەلەسەرە و بۆشایی ئەمنی هەیە چونکە هێزی پێشمەرگە لەوێ نەماوە و هێزە عێراقیەکان ناتوانن وەکو پێشمەرگە کۆنتڕۆڵی ئەو ناوچانە بکەن ئەوە یەکلایی بووەتەوە و ئەو تەقینەوەیە 17 کیلۆمەتر لە مەخمورەوە دوورە و بۆشایی ئەمنی لەو ناوچانە هەیە و داعش لە چیای قەرەچۆغ ماون لەبەر ئەوە دەتوانن بڵێن داعشن".

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:43 0:00


XS
SM
MD
LG