دەیان کوژراو و بریندار هەن لە ئاکامی تەقینەوەی تهقینهوهی ئۆتۆمبێلێكی بە مین چێنراودا له شاری فیروزكوهی سناوەڕاستی هەرێمی گۆر لە ئەفغانسان.
لە هەرێـمی گۆر، بە بەراورد لەگەڵ هەرێمەکانی تری وڵاتەکەدا، لە چەند ساڵی ڕابردوودا توندوتیژییەکی ئەوتۆ نەبینراوە.
وهزارهتی ناوخۆی ئهفغانستان لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت "تێرۆریستان کاتژمێر نزیکەی 11ی سەرلەبەیانی، ئۆتۆمبێلێکیان لە بەردەم بارەگای هێزەکانی پۆلیسدا تەقاندۆتەوە و لەهێرشەدا 12 کەس کوژراون و زیاتر لە 100 کەسیش بریندارن."
جومعە گوڵ یەعقوبی، کاربەدەستی تەندروستی لە هەرێمی گۆر دەڵێت لە نێو قوربانییەکاندا ئەندامانی هێزە ئاسایشییەکان هەن.
تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ لایهنێك بهرپرسیارێتی خۆی لهم هێرشە ڕانەگەیاندووە، بەڵام شەڕەکانی نێوان تاڵیبان و حکومەتی ئەفغانستان لەم چەند هەفتەیەی ڕابردوودا بەرزبوونەوەیەکی زۆری بە خۆوە بینیوە، لەگەڵ ئەوەشدا کە وتوێژی ئاشتی نێوانیان لە دۆحە بەردەوامە.
بەپێی لێدوانی وتەبێژی فەرمانڕەوای هەرێمی گۆر، تەقینەوەکە زۆر بەهێز بووە و زیانێکی زۆری ماڵیش هەیە.