Accessibility links

خۆپیشاندانی ناڕەزایی لە تایلەند بەردەوامە


هەزاران خۆپیشاندەر جارێکی تر ڕۆژی شەممە ڕژانەوە سەر شەقامەکانی بانگکۆکی پایتەختی لە بەرامبەر سەرکوتکردنەکانی حکومەت و بەردەوامن لە داواکارییەکانیان بۆ دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیر پریۆت چانۆچا.

بە پێچەوانەی خۆپیشاندانەکەی ڕۆژی هەینی، کە پۆلیس هێزی ئاوی بەکارهێنا بۆ بڵاوەپێکردنی هەزاران خۆپیشاندەر لە ناویاندا منداڵیش، خۆپیشاندانەکەی ڕۆژی شەممە ئاشتیانە بوو.

چالاکوانان توانایان خۆپیشاندانی چوار ڕۆژ لەسەر یەک بەردەوام بکەن سەرەڕای هەوڵەکانی حکومەت بە چەندین ڕێگا بۆ ڕێگەگرتن و هەڵوەشاندنەوەی ئەو خۆپیشاندانانە.

خۆپیشاندانەکەی ڕۆژی شەممە بەلایەنی کەم لە 6 شاری دەرەوەی بانکۆکیش بڕێوە چوو سەرەڕای ڕاگەیاندنی باری نائاسایی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پرۆتەوە لە ڕۆژی پێنجشەممە کە تیایدا هەمو کۆڕو کۆبونەوەیەکی سیاسی لە پێنج کەس بەسەرەوەی قەدەغە کرد.

بەشێکی زۆری خۆپیشاندەران دەڵێن بۆیە بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکەی ڕۆژی شەممە کرد چونکە پۆلیس لە ڕۆژی هەینی هێزی دژ بە خۆپیشاندەران بەکارهێنابوو.

لە هەفتەی ڕابوردوو پۆلیس زیاتر لە 50 کەسی دەستگیر کرد لە ناویاندا چەند ڕێبەێکی خۆپیشاندەرانیش.

خۆپیشاندانی سەر بە دیموکراسی سێ مانگە لەمەبەر دەستیپێکرد بۆ فشارخستنەسەر سەرۆک وەزیری وڵاتەکە تا دەستلەکار بکێشێتەوە. سەرۆک وەزیر پرێوت ژەنەڕاڵێکی پێشوی لەشکری بوو کە لە کودەتای ساڵی 2014 دا هاتە سەر دەسەڵات و حکومەتی مەدەنی هەڵبژێردراوی لە دەسەڵات لادا. لە ساڵی ڕابوردوو هەڵبژاردنی بردەوەو ئەو پۆستەی گرتە دەست، بەڵام خۆپیشاندەران دەڵێن هەڵبژاردنەکان فێڵ و تەڵەکەی تێدا بووە بۆ بەرژەوەندی کردن لەو.



XS
SM
MD
LG