Accessibility links

هەوڵەکانی لابردنی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتارێکی فڕاکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان


بۆ جاری دووهەمە داوای لابردنی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتارێکی فڕاکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەکرێت وەک ئەو پەرلەمانتارە باسی لێوە دەکات، جاری دووهەم کاتێک داوای لابردنی پارێزبەندیەکەی کرا وەک دەڵێت دوای ڕۆژێک لە ئەنجامدانی خۆپێشاندانی مامۆستا و فەرمانبەرانی دهۆکدا هات کە خۆیشی بەشداری لەو خۆپێشاندانەدا کردووە چونکە پێی وابووە ئەو خۆپێشاندانە بۆ داواکردنی مووچە و مافی مامۆستایان و فەرمانبەران بووە.

هەلز بۆتانی ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە فڕاکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەبارەی هۆکاری داواکردن بۆ لادانی پارێزبەندیەکەی بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاند " پۆلیسێک سکاڵای لەسەر تۆمارکردووە و لەلایەن دادگای دهۆک داوا لە پەرلەمان کراوە کە پارێزبەندی لەسەری لابدرێت". پارێزبەندی بە دوو ڕێگا لادەبرێت ئەگەر لە خولی تەشریعیدا نەبێت ئەوا دەسەڵاتی دەستەی سەرۆکایەتیە و ئەگەر لە کاتی خولی تەشریعیدا بێت کە 1ی9 تا کۆتایی مانگی 12 یە ئەوا دەسەڵاتی پەرلەمانە و نەکەوتووەتە بەرنامەی کار و دەبێت بە دەنگدانیش ئەو بابەتە یەکلایی بکرێتەوە کە پارێزبەندی لەسەری لادەچێت یاخود نا، پەرلەمانیش وەڵامی دادگای دهۆکی داوەتەوە کە ئەو پەرلەمانتارە پارێزبەندی هەیە و ناتوانن هیچ رێکارێکی یاسایی بەرامبەری بگرنە بەر.

بەپێی زانیاریەکان هۆکاری لابردنی پارێزبەندی لەسەر ئەو پەرلەمانتارە بۆ تۆمارکردنی سکاڵای پۆلیسێکی ژن دەگەرێتەوە بە هۆی ئەوەی وەک باسی لێوە دەکرێت ئەو پۆلیسە لە کاتی خۆپێشاندانەکانی دهۆک لەنێو ئەرکی خۆیدا بووە کەچی هەلز بۆتانی، پەرلەمانتاری فڕاکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان پاڵێکی بەو پۆلیسەوە ناوە و ئەزیەتی بە دەستی گەیاندووە.

رێبین سەلام مامۆستای زانکۆ بۆ دەنگی ئەمەریکا سەبارەت بە پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتاران دەڵێت" لە کاتێکدا بەو شێوەیە پاریزبەندی ببێتە مایەی ئەوەی کە سنور بەزێنی بکرێت لە مافی خەڵکی دیکە ئەوا لەو کاتەدا پارێزبەندی بۆ خۆی ئامانجەکەی لەدەستداوە چونکە کاتێک پارێزبەندی بۆ بابەتێک بەکارهێنرا وەکو ئەوە وایە سنور بەزاندنی تێدا بکرێت بۆ هەر مافێکی گەورە و بچووک لەو پاڵنانەی کە لەوێدا بەرامبەر ئەو هاووڵاتیە کراوە تا دەگاتە ئەوەی هەڵبەستنی هەندێک شتی ناڕاستە کە جاری وا هەیە پەرلەمانتار دەیکات."

بەپێی نوسراوێک کە ئیمزای رێواس فایەق سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی لەسەرە ئاراستەی سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی دهۆکی کردووە لە نوسراوەکەدا وەها هاتووە " لەبەر ئەوەی ئەم بابەتە نەخراوەتەوە کاری بەرنامەی دانیشتنەکانی پەرلەمان بۆیە پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتاری ناوبراو لانەبراوە و لەبەر ئەوە ناتوانرێ رێکاری یاسایی دژی بگیرێتەبەر تەنها لە حاڵەتی گرتنی ڕاستەوخۆ بە ئەنجامدانی تاوانێکی بینراو نەبێت."

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:35 0:00


XS
SM
MD
LG