Accessibility links

جۆنسن & جۆنسن تاقیکردنەوەی قۆناغی کۆتایی ڤاکسینی دژ بە کۆڤد-19 ڕادەگرێت بەهۆی نەخۆشکەوتنی کەسێکەوە


کۆمپانیای گەورەی بەناوبانگی دەرمانسازی ئەمەریکا جۆنسن & جۆنسن قۆناغە کۆتاییەکانی تاقیکردنەوەی ڤاکسینی کۆڤد19 ی بۆ ماوەیەکی کاتیی ڕاگرتووە پاش ئەوەی کەسێک نەخۆش کەوتووە و ڕوونیش نەکراوەتەوە نەخۆشییەکە چی بووە.

ئەم ڕاگرتنە یەکەم جار لەلایەن ماڵپەڕی هەواڵی تەندروستی ستار ڕاگەیەندرا و ئەو بەڵگەنامانەی بەدەستکەوتووە کە کۆمپانیاکە دەیاننێرەت بۆ لێکۆڵەرانی دەرەوە.

کۆمپانیای گەورەی جۆنسن & جۆنسن بەمدواییانە دەستی کرد بە تاقیکردنەوە فراوانەکانی قۆناغی دوایی پێوانەی تایبەتی ڤاکسینی کۆڤد19 لە مرۆڤدا. هەزار خۆبەخس لە نزیکەی 200 شوێنی سەرانسەری ئەمەریکا و دەرەوەی ئەمەریکا لە ناویاندا ئەرجەنتینا، بەرازیل، شیلی، مەکسیک و ئافریکای باشورەوە بەشداریان لەو تاقیکردنەوەیەدا کردووە.

کۆمپانیاکە لە بەیاننامەیەکدا بڵاوی کردۆتەوە شتی " زیانبەخش"ی وەکو نەخۆشکەوتن و ڕووداوی نەخوازراو بەشێکی چاوەڕوانکراون لە لێکۆڵینەوە تەندروستییەکاندا، بە تایبەتی لە کاتێکدا ژمارەیەکی ئەوەندە زۆر بەشداری لێکۆڵینەوەیەک دەبن. هەروەها دەشڵێت ئەو ناوبڕە " ناوبڕێک بووە لە لێکۆڵینەوەکەدا" نەک ڕاگرتنی تاقیکردنەوەکان کە لەلایەن ئاژانسێکی فەرمی تەندروستییەوە سەپێندرابێت.

لەبەر ئەوەی ڤاکسینەکەی جۆنسن & جۆنسن یەک جار لێدەدرێت، باڵا دەستی هەیە بەسەر سێ ڤاکسینەکەی تری کە ئەوانیش ل قۆناغی لێکۆڵینەوەدان و ئەوان بە دوو بەش لێدەدرێن. ئەو ڤاکسینەی کە بە یەک جار لێدەدرێت پێویست ناکات لە کەشێکی زۆر سارددا هەڵبگیرێت بۆیە بەکارهێنانی لە هەڵمەتی کوتانی گشتیشدا ئاسانترە.

تاقیکردنەوەکانی جۆنسن & جۆنسن دووهەمە کە پاش نەخۆشکەوتنی کەسێک ڕابگیرێت. کۆمپانیای دەرمانسازی ئاسترازێنکای بنکە لە ئەمەریکاش لە سەرەتای مانگی ڕابوردوو قۆناغە کۆتاییەکانی ئەو ڤاکسینەی ڕاگرت کە لەگەڵ زانکۆی ئۆکسفۆرددا ئەنجام دەدرێت، پاش ئەوەی خۆبەشێک لە بەریتانیا توشی نەخۆشییەک بوو کە زۆرجار بەهۆی هەوکردنی خوێن ڕوودەدات.

قۆناغە کۆتاییەکانی تاقیکرندوەی ڤاکسینەکە لە بەریتانیا، بەرازیل، هندستان و ئافریکای باشور دەستیپێکردەوە بەڵام لە ئەمەریکا هەر ڕاگیراوە.

هاوکات ڕاوەرگرتنێکی نوێ ئەوەی ئاشکرا کردووە کەسێکی کە توشی کۆڤد19 بووە و چاکبۆتەوە هێشتا مەترسی توشبوونی بە ڤایرۆسەکە هەیە. ڕاپۆرتێکی کە ڕۆژی دووشەممە بڵاو کرایەوە ئاشکرای کردووە پیاوێکی تەمەن 25 ساڵانی دانیشتی نێڤادا لە ئەمەریکا یەکەم جار لە مانگی 4 توشی ڤایرۆسەکە بوو و جاری دووهەمیش لە مانگی شەشدا ڤایرۆسەکەی گرتەوە و ئەمجارەیان خراپتربوو تەنانەت خرایە ژێر ئۆکسجینەوە.

لێکۆلەران دەڵێن ئەو پیاوە توشی دوو شێوازی جیاوازی ڤایرۆسەکە ببو، بەڵام نازانن بۆچی جاری دووهەم خراپتر بووە لەوەی یەکەم. پێیان وایە ڕەنگە ڤایرۆسی زیاتر لە کەڕەتی یەکەم چووبێتە بەدەنیەوە و یان شێوازەکەی جاری دووهەم مەترسیدارتر بووە.

ئەمەش یەکەم حاڵەتی پشتڕاستکراوی دووبارە توشبوونەوەی ڤایرۆسەکەیە لە ئەمەریکا و پێنجهەم حاڵەتە لە جیهاندا کە ئەوانەش لە بەلجیکا، هۆڵەندا، هۆنگ کۆنگ و ئیکوادۆر بوون.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لەو بڕوایەدایە نزیکەی 10% ی دانیشتوانی جیهان توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. هێشتا ڕوون نییە چەندێک ئاستی ڤایرۆسەکەت پێویستە بۆ دروستکردنی بەرگری لە دژی.

سەرۆکی ڕێکخراوەکە دەڵێت بۆ دروستکردنی بەرگرییەکی تەواوی دژ بە سورێژە پێویستی بەوەکرد لە %95 جیهان دژە ڤایرۆسەکەیان لێبدرێت و بۆ پۆلیۆش پێوستی بە لەسەدا 80 بوو.

XS
SM
MD
LG