Accessibility links

یەکێتی ئەوروپا نیگەرانە لە ڕەفتارەکانی تورکیا


جۆسپ بۆریڵ،بەڕێوبەری سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئەوروپا
جۆسپ بۆریڵ،بەڕێوبەری سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئەوروپا

بەڕێوبەری سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئەوروپا ناڕەزایی هەبووە بەرامبەر بڕیارەکەی ڕۆژی دووشەممەی تورکیا بۆ ناردنەوەی کەشتی گەڕان بە دوای سوتەمەنیدا لە دەریای ناوەڕستدا، لە نێوەندی ئەو کێشانەی لەگەڵ یۆناندا هەیەتی لەسەر وزە.

جۆسپ بۆریڵ، دەڵێت ئەم دۆسێیە لە کۆبوونەوە لوتکەییەکەی ئەم هەفتەیەی ڕێبەرانی یەکێتی ئەوروپادا باس دەکرێت.

لە کۆبوونەوەی ڕێبەرانی ئەوروپادا لە سەرەتای ئەم مانگەدا، ئاگاهی درا بە تورکیا کە دەشێت سزای بەسەردا بسەپێندرێت ئەگەر بێتوو بە شێوەیەکی گونجاو و بابەتیانە هەوڵی هێورکردنەوەی پشێویەکان نەدات.

بۆریڵ لە لێدوانێکدا لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە لوکسمبۆرگ، ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەم هەنگاوەی تورکیا جێی مەخابنە و دەڵێت " ئەم هەنگاوەی تورکیا دەبێتە مایەی ئاڵۆزییەکی نوێ، نەک بەشداریکردن لەو هەوڵانەی بۆ هێورکردنەوەی ڕەوشەکە وەک ئەوەی داوامان دەکرد لە دوا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئەوروپادا.

ڕێبەرانی ئەوروپا ڕۆژی پێنجشەممە و هەینی لە برۆکسل کۆدەبنەوە بۆ وتووێژکردن لەسەر بریکست و هەروەهاش دۆسێی گۆڕانی کەش و هەوا، بەڵام وەک بەڕێوبەری سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئەوروپا باسی کردووە، ڕێبەرانی ئەوروپا تاوتوێی دواترین پەرەسەندنەکانیش دەکەن لە پەیوەندی بە تورکیاوە.

وەزیری دەرەوەی یۆنان دەڵێت، هاوشانەکانی خۆی لە کۆبوونەوەکەی لوکسمبۆرگدا ئاگادار کردۆتەوە.

نیکۆس دەندیاس لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، بە پەیامنێرانی وتووە "تورکیا وەک تێکدەرێکی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا ڕەفتار دەکات. ئەمەش پێچەوانەی یاسای نێونەتەوەییە و هەروەها دژی هەموو بڕیارەکانی یەکێتی ئەوروپاشە."

ئانکەرە وەک دەڵێت بە مافی خۆی دەزانێت لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستدا گەڕانی خۆی بکات بەشوێن سەرچاوەکانی سوتەمەنیدا و دەشڵێت داکۆکی لەو مافەی خۆی دەکات و دەشیپارێزێت.

XS
SM
MD
LG