Accessibility links

ڕۆژی جیهانی کچانی منداڵ لە سلێمانی


ڕۆژی ١١ی ئۆکتۆبەری هەموو ساڵێک لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە وەک ڕۆژی جیهانیی کچانی منداڵ ناسێندراوە لە ژێڕ ناونیشانی "دەنگی من، داهاتووی یەکسانمان". لە هەرێمی کوردستانیشدا، سەرەڕای بەرەوپێشچوونەکان، هەندێک جار کچانی منداڵ ڕووبەڕووی جیاکاری و لەدەستدانی هەلی خوێندن دەبنەوە.

ئاڕاستەکاری پەیوەندییەکان لە ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان، نوعمان عەبدولڕەحمان، لە وتووێژێکیدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا باسی لەوە کرد "گەرچی بەشێوەیەکی بەرچاو هەلی خوێندن بە یەکسانی بۆ کوڕان و کچان لە زۆربەی شوێنەکاندا دابینکراوە، بەڵام لە هەندێک جێگا کچانی منداڵ لە ١٦ ساڵییەوە دەخرێنە ژیانی هاوسەرگیرییەوە و ڕێگایان نادرێت خوێندنەکەیان تەواو بکەن.

لەکاتێکدا هەرێمی کوردستانی عێراق بەهۆی جەنگی داعش لە عێراق و سووریادا دەیان هەزار ئاوارە و پەنابەری لەخۆ گرتووە و لە کامپەکاندا دەژین، سەرەڕای دابینکردنی هەلی خوێندن بۆ منداڵان بەشێوەیەکی گشتی، بو وتەی نوعمان عەبدولڕەحمان، بەهۆی فشاری حکومەتی عێراقەوە بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەکان، لەمپەر لەبەردەم خوێندنگای نێو کامپەکاندا درووستدەکرێت.

نوعمان عەبدولڕەحمان: لە زۆرێک لە شوێنەکاندا منداڵانی کچ ڕێگرییان لێ دەکرێت بخوێنن

زۆر جار لێرە و لەوێ حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی بۆسەر منداڵان بە گشتی و کچانی منداڵ بەتایبەتی تۆماردەکرێت، گەرچی بەهۆی شاردنەوەی حاڵەتەکانەوە لەلایەن خێزانەکانیان، چالاکوانان باس لەوە دەکەن ژمارەی ڕاستەقینەی خەمڵێنراوی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵانی کچ زۆر لەوە زیاترە. ئاراستەکاری پەیوەندییەکان لە ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان هۆکاری ئەم حاڵەتانە بۆ نەبوونی هۆشیاری خێزانەکان و کۆمەڵگا دەگەڕێنێتەوە.

ڕۆژی ١١ی مانگی 10، لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە لە ساڵی ٢٠١٢ەوە بە ڕۆژی جیهانیی کچانی منداڵ ناسێندراوە و دروشمی ئەمساڵی ڕێکخراوەکە بۆ ڕۆژەکە بریتییە لە "دەنگی من، داهاتووی یەکسانمان".

زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتی ڕێباز مەجید، پەیامنێری دەنگی ئەمریکادایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:44 0:00


XS
SM
MD
LG