Accessibility links

یەکێتی ئەوروپا سزای کاربەدەستانی ڕوسیایی دەدات

وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە وتوویژدان سەبارەت بە ئەگەر و نەگەری سەپاندنی سزا بەسەر کاربەدەستانی ڕوسیایی و هەروەها ئەو دامەزراوانەی لۆمەی ژەهراوی کردنی ئەلێکسی ناڤالنی خراوەتە ئەستۆ.

ئەو ژەهرەی بەکارهێنرابوو، دەگەڕێتەوە بۆ ژەهرێکی سەروەختی یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو.

وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ئەمڕۆ دووشەممە لە لوکسمبۆرگ کۆبوونەتەوە و تاووتوێی پێشنیازێکی هاوبەشی فەڕەنسا و ئەڵمانیایان کردووە بۆ سڕ کردنی سامانەکانی هەموو ئەوانەی گومانی ئەو ژەهراوی کردنەیان لەسەرە و هەروەهاش قەدەغەکردنی هاتوچۆیان بۆ وڵاتانی ئەوروپا.
پێشنیازەکەی پاریس و بەرلین لەسەر بنچینەی بەرەنگاربوونەوەی بەکارهێنان و بڵاوکردنەوەی چەکی کیمیاییە.

ناڤالنی، دژەبەری سەرەکی ڤلادمیر پوتن، سەرۆکی ڕوسیایە و ڕۆژی 20ی مانگی هەشت هەستی بە نەخۆشی دەکرد کاتێک بە فڕۆکە لە گەشتێکی ناوخۆیی ڕوسیادا بوو، دواتر بە فڕۆکە گەیەندرایە ئەڵمانیا و چارەسەری تەندروستی بۆ کراوە و ئێستاش لە پرۆسەی چاکبوونەوەدایە.

لە هەفتەی ڕابردوودا، ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی، پشتڕاستی کردەوە ناڤالنی بە ژەهری نۆڤیچۆک کە کاریگەری دەکاتە سەر دەمارەکان، ژەهراوی کراوە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG