Accessibility links

دەستێوەردانی تورکیا لە هەڵبژاردنی تورکەکانی قوبرسدا


دەنگدەرێکی تورک لەسەر سندوقی دەنگدانەکەی ڕۆژی یەکشەممەی تورکەکانی قوبرس
دەنگدەرێکی تورک لەسەر سندوقی دەنگدانەکەی ڕۆژی یەکشەممەی تورکەکانی قوبرس

تورکەکانی قوبرس دەستیان کردووە بە دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێک کە ئەرکەکەی نەهێشتنی دابەشبوونی قوڵی نەژادییە لەگەڵ قوبرسییە یۆنانییەکاندا وەک ڕێگەیەک بۆ ڕێککەوتنێک بۆ کۆتییهێنان بە 46 ساڵی دابەشبوون و هەروەهاش هێورکردنەوەی پشێوییەکان.

ئەم دەنگدانەی ئەمڕۆ یەکشەممە، هاوکاتە لەگەڵ ئەو ڕوانینەی کە دەڵێت تورکیا هەوڵی ئاڕاستەکردنی 200 هەزار دەنگدەری قوبرسییە تا دەنگ بدرێت بە ئارسین تەتەر، کاندیدی ڕاستڕەوەکان.

شیکەرەوە وەها پێشبینی دەکەن، ڕکابەرییەکی گەورە لەم دەنگدانەدا دروست ببێت لە نێوان موستەفا ئاکینجی، ڕێبەری چەپ و ئارسین تەتەردا و ئەوەشیان بە دوور زانیوە دەنگدانەکە ئەنجامی یەکلاکەرەوەی هەبێت، هەربۆیەشە دەڵێن لەم هەفتەیەدا گەڕی دووهەمی هەڵبژاردن بەڕێوە دەچێت.

بەپێی ڕاوەرگرتنە گشتییەکان ئاکینجی دەگاتە گەڕی دووهەمی دەنگدانەکە.

تەتەر دوای دەنگدانەکەی، بە پەیامنێرانی وتووە، هیوادارە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن خواستی ڕاستەقینەی تورکەکانی قوبرس نیشان بدات سەبارەت بە ئایندەی دەوڵەتە سەربەخۆکەیان، کە هەر تورکیا دانیپێدادەنێت.

قسەوباس زۆرن لەسەر هەوڵەکانی تورکیا بۆ کاریگەری لەسەر ئەنجامەکانی ئەم هەڵبژاردنە و وەک دەگوترێت "تورکیا لە هەموو کاتێک زیاتر ئەم هەوڵە دەدات" بەڵام لە هەمان کاتیشدا زۆرێک لە تورکەکانی قوبرس ئەو هەوڵانەی تورکیا ڕەت دەکەنەوە و بە هەوڵێک ناودێریان کردووە کە تەنها بۆ سەرکەوتنی ئارسین تەتەرە لە هەڵبژاردندا.

تورکیا لە هەفتەی ڕابردوودا بەندەرێکی لە شاری فاروشا کردەوە "کەناری فاماگوستا" کە لە ساڵی 1974ەوە داخرابوو، پاش ئەوەی دانیشتوانەکەی کە یۆنانییەکانی قوبرس بوون بەهۆی پێشڕەویی ئەو کاتەی هێزەکانی تورکیاوە، شارەکە و ناوچەکەشیان جێهێشت.
ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕۆژی شەممە نیگەرانی خۆی ڕاگەیاند لەسەر کردنەوەی ئەو بەندەرە و ئاگاهیشی داوە لەوەی وەک دەڵێت "هەر کارێکی تاک لایەنە دەشێت ببێتە مایەی ئاڵۆزی زیاتر لە دوڕگەکەدا."

موستەفا ئاکینجی، کە داکۆکیکارێکی بەهێزە لە ڕێککەوتنی فێدراڵی لەگەڵ یۆنانییەکانی قوبرسدا، بە توندی نیگەرانی خۆی دەربڕیوە لەسەر کردنەوەی ئەو بەندەرە و بە شەرمەزاری ناودێری کردووە بۆ دیموکراسی و دەشڵێت "هەوڵێکە بۆ گۆڕینی فاروشا تا ببکرێتە ئامڕازێک لە هەڵبژاردندا."

ئاکینجی باسی لەوەش کردووە هەڵمەتێکی ڕاگەیاندنی تورکیا لە ئارادایە بۆ زڕاندنی ناو و ناوبانگی، پێشتریش ئاماژەی بەوە کردووە کە چەند جارێک هەڕەشەی لێکراوە تا لە هەڵبژاردن بکشێتەوە.

ئاکینجی، ئەمڕۆ یەکشەممە بە پەیامنێرانی وتووە "بۆ بەدبەختی، هاوکاتی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن دەسەڵاتدارانی کۆماری تورکیا بە ئاشکرایی دەستێوەردانیان کردووە و بێلایەن نەبوون و هەندێک لە بەرپرسانی تورکیا چوونەتە ناوچەکان و بازاڕی پەیماندانیان خۆشکردووە لە بەرامبەر دەنگداندا.

XS
SM
MD
LG