Accessibility links

ئاگر کەوتنەوەکانی سوریا و لوبنان کۆنترۆڵ دەکرێن


دەسەڵاتدارانی سوریایی و لوبنانی جەخت دەکەنەوە لە کۆنترۆڵکردنی ئەو ئاگرەی لە چەند بەشێکی هەردوو وڵاتدا کەوتبووەوە.

لە سوریا ئاگرەکە هەرێمەکانی حومس و تەڕتوس و لازقییەی گرتبووەوە و بەرزی پلەی گەرماش لە ڕۆژی هەینییەوە یارمەتیدەربووە بۆ پەرەسەندنی ئاگرەکە، وەک وەزارەتی تەندروستی وڵاتەکەش دەڵێت بەلانیکەم 3 کەس بە هۆی ئاگرکەوتنەوەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

ژمارەیەکی زۆری خێزانەکانیش لەو ناوچانەدا، ناچاربوون شوێنەکانی خۆیان جێبهێڵن.

دەسەڵاتدارانی سوریایی دەڵێن ، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و سەربازەکانی لەشکر و خەڵکیش پێکەوە توانیویانە کۆنترۆڵێکی بەرچاوی ئاگر کەوتنەوەکە بکەن و هێشتاش لێرە و لەوێی ناوچەکاندا دوکەڵ هەڵدەستێت بەڵام کارێکی چڕی لەسەر دەکرێت بۆ کۆنترۆڵکردنی تەواوەتی.

حوسەین عەرنوس، سەرەک وەزیری سوریا دەڵێت هەوڵەکانی حکومەت بەردەوامن بۆ کەمکردنەوەی زیانەکان و هەروەهاش بۆ پشتیوان کردنی ئەو خەڵکانەی بە ناچاری ماڵەکانیان جێهێشتووە.

لە لوبنان وەک دەسەڵاتداران دەڵێن توانراوە کۆنترۆڵی ئەو ئاگرە بکرێت کە لە ڕۆژی پێنجشەممەوە لە دارستانەکاندا کەوتبوونەوە.

دەسەڵاتدارانی ئەو دوو وڵاتە تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە باسیان لە زیانە ڕاستەقینەکانی ئەم ئاگرکەوتنەوانە نەکردووە.

XS
SM
MD
LG