Accessibility links

تاوتوێکردنی ئەگەر و ڕووداوەکانی داهاتووی ئێران لە لەگەڵ دکتور کەمال سولەیمانی


بزوتنەوە کۆمەڵایەتییەکان بەرهەمی بارۆدۆخی هەمە لایەنەی کۆمەڵگەن، یەکێک لە بنچینە سەرەکییەکانی کۆمەڵگە جیا لە بواری سیاسەت، دیاردەی ئابوورییە واتا بارۆدۆخی چینەکانی ناو کۆمەڵگە بە تایبەت چینی هەژار و چینی مام ناوەندی. دەوترێت شوڕشە سیاسییەکان و تەنانەت بزوتنەوە کۆمەڵایەتییەکان بە گشتی بە دوو شێوە سەرهەڵدەدەن، یان سەر بە چینی مامناوەندین یان سەر بە چینی هەژار و فەقیرن. دەمەوێ ئەوە بزانم بەو پێیەی کە خوودی دەسەڵات لە ئێراندا دان بەوەدا دەنێت کە زیاتر لە ٦٥ میلیون کەسی هەژار و فەقیر هەیە لەو وڵاتەدا، ئەمەش بە واتای ئەوەیە کە ئەوەی لە ئێراندا هەیە، چینێکی فەقیر و هەژارە و ئەوەی لە تەبەقەی مامناوەندی ماوەتەوە، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لەم وڵاتەدا ڕووی لە توانەوەیە بۆ ناو چینی هەژار. گەر شوڕشێک لە ئێران هەڵگیرسێت ، سەر بە چینی هەژارە و کرێکارە یان هیچ مەجال و دەرفەتێک ماوەتەوە بۆ ئەوەی شوڕشێکی سەر بە چینی مامناوەندی دروست بێت لەو وڵاتەدا؟

ئەم هەلومەرجەی ئێستای ئێران کە دەوڵەت و سیستمی ئابووری و سستمی تەندروستی بە تەواو پەکیان کەوتووە، چۆن کار لە پەیوەندی نێوان دەوڵەت و خەڵک، یاخود دەوڵەت و ئۆپۆزسێۆن دەکات. ئایا ئەو پەیوەندییە گۆڕانکارییەکی گرنگی بەسەردا دێت؟

ناوچەی خۆرهەڵات بە گشتی لە ناڕێکی و شڵەژانێکی زۆردا دەژی. زۆربەی میللەتانی ناوچەکە ئێران بە هێزێک دەزانن کە بەردەوام بە مەبەستی تێکدان، دەستوەردەداتە کاروباریان. ئێرانێکی لاواز لە ڕووی ئابوورییەوە لەوانەیە ببێتە ئێرانێکی شەڕانگێزتر. ئاخۆ قەیرانی زیاتر جەنگی زیاتر بەدوای خۆیدا دەهێنێت؟

بەڕێز دکتور سولەیمانی لە میانەی وتووێژێکیدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا وەڵامی ئەم پرسیارانە بۆ بەفراو نوری دەخاتە ڕوو.

دکتور سولەیمانی ساڵی ٢٠١٤ لە زانکۆی کۆلۆمبیا لە نیویورک خوێندنی دکتۆرای تەواو کردووە و لە دەیان زانکۆ لە سەرانسەری جیهاندا وانەکانی سیاسەت و مێژووی خوڕهەڵاتی وتوەتەوە وئیستاش لە وڵاتی مەکسیک مامۆستای زانکۆیە.

دەقی وتووێژەکە

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:58 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG