Accessibility links

شاعیرو نوسەری کورد ع ع شەونم لەتەمەنی 95 ساڵیدا کۆچی دوایی دەکات

نوسەر و شاعیری کورد عەلی عەبدوڵا سۆفی محەمەد ناسراو بە ع.ع. شەونم ڕۆژی شەممە لە شاری سلێمانی لەتەمەنی 95 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ع ع شەونم یەکێک بوو لە نوسەرو شاعیرە ناودارەکانی کورد، کە هەتا ئێستاش شیعرەکانی لە سەرزاری خەڵکی دوگوترێنەوەیەکێک لە شیعرە بەناوبانگەکانی " جەژنە جەژنی کوردستانە جەژنی نەورۆزە"یە.بێجگە لە شیعرە نیشتمانییەکانی، ع ع شونم یەکێک بووە لە پێشەنگەکانی شیعری مناڵان کە تیایدا بایەخێکی زۆری دەدا بە خوێندن و پەروەدەی کۆمەڵایەتی و فێرکردنی هەستی نیشتمانی بۆ منداڵان.

هەندێک سەرچاوە ئاماژە بەوە دەکەن ئەم شاعیرە بە هۆی نەخۆشی کۆرۆناوە گیانی لەدەست داوە.

ناوبراو خاوەنەی چەندین کتێبی چاپکراوە. لە ساڵی 1925 لە شاری هەڵەبجە لە دایک بووە. پاش ئەویە ڕۆژی شەممە لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد تەرمەکەی برایەوە بۆ زێدی خۆی شاری هەڵەبجە و لەوێ بە خاک سپێردرا.

XS
SM
MD
LG