Accessibility links

ئەمەریکا داوا دەکات کۆریای باکور دەستبکات بە وتووێژێکی گشتگیر بۆ چەکداماڵێنی تەواو


کاربەدەستێکی باڵای بەڕێوەبەرایەتی ئەمەریکا ڕۆژی شەممە نمایشە بێپێشینەکەی موشەکی کیشوەڕبڕی کۆریای باکوری بە هەنگاوێکی" بێئومێدی" ناودێر کرد و داوای لەو حکومەتە کرد وتووێژ بکات بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی چەکداماڵینی تەواو.

شارەزایان دەڵێن ئەو موشەکەی لەسەر بارهەڵگرێکی 11 پایەیی نیشان دراوە، دەشێ یەکێک بێت لە گەورەترین موشەکە بالاستیکییە گەڕۆکە کیشوەربڕەکان لە جیهاندا ئەگەر بخرێتە کار.

ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرز دەڵێت ئەو کاربەدەستە ڕایگەیاندووە " ئەمە بێئومێدییە کە دەبینین کۆریای باکور بەردەوامە لە پێشخستنی بەرنامەی موشەکی قەدەغەکراوی ناوکی و بالاستیکی لەبەرامبەر کارکردن بەرەو داهاتوویەکی ڕووناکتر بۆ خەڵکی کۆریاری باکور." ئەو گوتیشی ئەمەریکا "داوا لە کۆریای باکور دەکات دەستبکات بە وتووێژێکی بەردەوام و بەرچاو بۆ گەیشتن بە چەکداماڵینی تەواو."

XS
SM
MD
LG