Accessibility links

شاعیرێکی ئەمەریکایی خەڵاتی نۆبڵی ئەمساڵ لە بواری ئەدەبی بەدەستدەهێنێت


شاعیری ئەمەریکایی لویس گلۆک خەڵاتی نۆبڵی ئەمساڵی لە بواری ئەدەبی بەدەستهێنا.

ئەو ئەکادیمیا سویدییە ستایشی "دەنگە شیعریە بێ وێنەکەی" گلۆکی کرد.

گلۆک 12 کۆکراوەی شیعری بڵاوکردۆتەوە و خاوەنی چەندین خەڵاتە لە ناویاندا خەڵاتی پولیتزەر و خەڵاتی نیشمانی کتێب.

خەڵاتی ئەدەبی یەکێکە لە چەندین خەڵاتی تری نۆبڵ کە لەم هەفتەیەدا پێشکەش کراوە. ئەم خەڵاتە بریتییە لە 1 ملیۆن و 100 هەزار دۆلار.

ڕۆژی هەینی یەکێک لە بەناوبانگترین خەڵاتەکانی نۆبڵ پێشکەش دەکرێت ئەوەیش خەڵاتی نۆبڵە بۆ ئاشتی.

خەڵاتی ئەمساڵ بۆ کیمیا درا بە دوو زانا بۆ دۆزینەوەکانیان لە بواری جینات. و خەڵاتی فیزیاش بەخشرا بە سێ زانای فەلەکناسی بەهۆی تێگەیشتنەکانیان لە بواری چاڵە ڕەشەکان. هەروەها سێ زانای پزیشکیش خەڵاتی پزیشکی ئەمساڵیان بەدەستهێنا بەهۆی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانیان لە بواری ڤایرۆسی هەپیتایتس .C

XS
SM
MD
LG