Accessibility links

ناسر باباخانی: لە دیبەیتەکەی شەوی چوارشەممەدا پێنس لەباری کردەیەوە سەرکەوتوو بوو و هێرس لە باری گەیاندنی دروشمەکانییەوە سەرکەتوو بوو


یەکەم و تەنها دیبەیتی نێوان جێگری سەرۆکی ئەمەریکا مایک پێنس و سیناتۆر کامڵا هێرس کاندیدی دیموکراتەکان بۆ پۆستی جێگری سەرۆک شەوی چوارشەممە لە شاری ساڵت لەیکی ویلایەتی یوتا بەڕێوە چوو. تیایدا باس لە چەندین بابەتی گرنگی نێو ئەمەریکا و هەروەها سیاسەتی دەرەوەیی ئەمەریکاش کرا.

یەکێک لە بابەتە گرنگەکانی کە دیبەیتەکە بەوە دەستیپێکرد بابەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو کە تیایدا سیناتۆر هێرس هێرشێکی زۆری کردە سەر بەڕێوەبەرایەتی ترامپ لە شێوازی مامەڵەکردنی لەگەڵ ئەم پەتایە. پاشان جێگری سەرۆک پێنسیش باسی هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەی بۆ ڕیگەگرتن لە بەڵابوونەوەی زیاتری پەتاکەو هەروەها دروستکردنی ڤاکسینی دژی ڤایرۆسەکە کرد.

ناسر باباخانی
ناسر باباخانی

ناسر باباخانی مامۆستای زانکۆ لە ڤێرجینیا پێی وایە بە شێوەیەکی گشتی ئەم دیبەیتە دیبەیتێکی شارستانی بوو. ئەو دەڵێت لە بابەتی کۆرۆنا بە بڕوای ئەو پێنس سەرکەوتوو تر بوو دەڵێت " پێم وابێت ئەو شوێنەی کە پێنس زۆر بە زیرەکانە توانی ڕووبەڕوو بێتەوە ئەوە بوو کە باسی لەوە کرد کاتێک بایدن خۆی لە بەڕێوەبەرایەتی ئۆبامادا بوو و ئەوکات ئەنفلوانزای بەراز بڵاو بۆوە ئەوان نەیانتوانی کۆنترۆڵی بکەن سەرەڕای ئەوەی کە وەک کۆرۆناش کوشندە نەبوو."

بەڵام بەڕێز باباخانی پێی وایە لە بابەتەکانی ئابوریدا کامڵا هێرس بەهێز بوو " ئەو توانی باس لە کەلێنی چینایەتی هەژار و دەوڵەمەندەکان بکات و گوتی ئەو کەسانەی کە داهاتی ساڵانەیان زیاتر لە 400 هەزار دۆلار بێت باجیان لەسەر زیاد دەکرێت."

سەبارەت بە سیاسیەتی دەرەوەیش دەڵێت بە تایبەتی سەبارەت بە ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێنس توانی بە سەرکەوتوانە باس لە سیاسەتەکانی دەرەوەیی بەڕێوەبەرایەتی ترامپ بکات " پێنس گوتی لە دەمی بەڕێوەبەرایەتی ئۆبامادا زیاتر لە 1 ملیارد و 800 ملیۆن دۆلار دراوە بە ڕژێمی ئێران هەر ئەو ڕژێمەی کە سەربازانی ئەمەریکا دەکوژێت."

ڕۆژنامەوان سوزن پەیج، تەمەن 69 ساڵ، بەرپـرسی ئۆفیسی واشنتنی ڕۆژنامەی USA Today، دیبەیتەکەی شەوی چوارشەممەی بەڕێوەبرد.

please wait

No media source currently available

0:00 0:13:47 0:00


XS
SM
MD
LG