Accessibility links

ڕوسیا دەڵێت چەکدارە ئیسلامییەکان لە ململانێی ناگۆرنۆ کاراباخدا دەبنە هەڕەشە بۆ سەر مۆسکۆ


سەرۆکی هەواڵگری دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی سێشەممە هۆشداری دا کە ناکۆکییەکی بەرفراوانتر لە نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا لەسەر هەرێمی ناگۆرنۆ کاراباخ بۆتەهۆی ڕاکێشانی هەزاران ڕادیکاڵی ئیسلامی کە دەبنە هەڕەشە بۆ سەر روسیا.

سێرگی ناریشکین، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی دەرەوەی ڕوسیا (SVR) ڕایگەیاند، ئەو گرژی ئاڵۆزییەی کە لە 27ی مانگی نۆدا سەریهەڵداوە، بۆتە هۆی سەرنجڕاکێشانی ئەو کەسانەی کە بە بەکرێگیراو و تیرۆرستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناودێری کردن.

ناریشکین بەتایبەتی باسی لە ئەندامانی گروپی چەکداری هەیئەت ئەلتەحریر ئەلشامی کرد کە ئەو گروپەی لە سوریا چالاکن و پێشتر بە بەرەی نوسرە ناسرابوون، هەروەها گروپی سوڵتان موراد و گروپە تونڕەوە کوردەکانی ناویان نەهێنراوە.

ناریشکین لە لێدوانێکدا کە لە ماڵپەڕی SVR دا دەڵێت "ئێمە باسی سەدان و تەنانەت هەزاران ڕادیکاڵ دەکەین کە بە هیوان لە شەڕی نوێی کاراباخدا پارە پەیدا بکەن."

هەروەها دەڵێت "ناکرێت نیگەران بین لەوەی باشوری قەوقاس ببێتە مۆڵگەیەکی نوێی رێکخراوە تیرۆریستییە نێودوڵەتییەکان کە لەوێوە دواتر ئەو چەکدارانە بپەڕنەوە بۆ وڵاتانی دراوسێی ئازەربەیجان و ئەرمەنستان و هەروەها روسیاش."

بەهۆی شەڕی ئەم هەرێمەوە کە بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان سەر بە ئازەربایجانە بەڵام ئەرمەنییەکان حوکمی دەکەن بووتەهۆی نیگەرانی ئەگەری بەرپابوونی شەڕو ململانێیەکی بەرفراوانتر، کە دەشێ تورکیای کە پشتیوانی لە ئازەربایجان دەکات و ڕوسیاسی کە بەرگری لە ئەرمینیا دەکات بکەونە نێو شەڕەکەوە.

ناریشکین وتیشی شەرێکی نوێ لە ناوچەکە لەلایەن ڕوسیاوە مایەی قبوڵ کردن نییە و هەروەها وتیشی تاوسەندنەکانی ئەم دواییەی شەڕەکە جیاوازبووە لەو بارگرژییانەی رابردوو بە ڕەچاوکردنی ئەوەی کە زۆر بەرفراوانتر بووە و لەڕاستیدا تورکیا یەکەمینجارە پشتیوانییەکی ئاوا ئاشکراو بەهێزی ئازەربایجان بکات.

هاوکات سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد رۆژی سێشەممە سەرۆکی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغانی تومەتبار کردبوو بەوەی کە ململانێ و شەڕەکە دەوروژێنێت، بەڵام ئەنکەرە رەتیکردەوە کە ئەو چەکدارە بەکرێگیراوانەیان رەوانەی شەڕەکە کردبێت.

درەنگ یان زوو ناریشکین پێشبینی ئەوەی کرد کە لایەنە شەڕکەرەکان لەژێر فشاری نێودەوڵەتیدا بەئاگربەست ڕازی دەبن و لەسەر مێزی گفتوگۆ دادەنیشن، بەڵام ئەنکەرە بە ئاشکراو بەتوندی دژایەتی ئەم پێشبینییە دەکات.

XS
SM
MD
LG