Accessibility links

لیبیا و گەشبینی ئەڵمانیا بە ئاگاهییەوە


وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دەڵێت بە ئاگاهییەوە گەشبینە بەرامبەر کۆتاییهێنان بە قەیرانی لیبیا، هاوکاتی هەوڵی ئەم چەند هەفتەیەی ڕابردووی گەورە دیپلۆماتان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی لیبیا.

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەشداری لە کۆبوونەی هەیکۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا و گەورە دیپلۆماتانی تر و نوێنەرانی وڵاتانی دراوسێی لیبیادا کردووە لە بەرلین.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دەڵێت "لەو بڕوایەداین ئێستا کرانەوەی پەنجەرەیەک شییانی زیاترە بە بەراورد لەگەڵ پێشتردا و پێویستە ئەم دەرفەتە بقۆزینەوە."

هەیکۆ ماس دەڵێت " هۆکار هەیە تا بە ئاگاهییەوە گەشبین بین، چونکە ئاماژە دەبینین بۆ گۆڕانکاری لە بەکارهێنانی لۆژیکی لەشکریدا بەرەو لۆژیکی سیاسی."

لیبیا بەهۆی قەیرانەوە وێران بووە لەوەتای ڕوخاندنی ڕژێمەکەی موعەمەر ئەلقەزافییەوە لە ساڵی 2011دا. بەڵام هیواکان زیاتر بوون پاش ئەوەی دوو لایەنە ڕکابەرە سەرەکییەکەی وڵاتەکە لە مانگی هەشتدا ئاگربەستیان ڕاگەیاند و بە دوایدا زنجیرەیەک وتووێژ کە نەتەوە یەکگرتووەکان پشتیوانییان دەکات دەستیانپێکرد.

سکرتێری گشتی یو ئێن دەڵێت خۆشحاڵە بەوەی کەمبوونەوەی شەڕ دەبینێت و ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆی لایەنەکانیش سنوردارن.

XS
SM
MD
LG