Accessibility links

ئاگاهی دەدرێت لە هەستی دژە جوو لە ئەڵمانیا


وەزیری داد لە حکومەتی ئەڵمانیا
وەزیری داد لە حکومەتی ئەڵمانیا

وەزیری داد لە ئەڵمانیا هێرشکردنە سەر خوێندکارێکی جوو لە دەرەوەی کنیشتێکدا بە "کارێکی ترسناکی توندوتیژی" ناودێر دەکات.

کریستین لامبرێشت، لە ڕاگەیەندراوەکەی ئەمڕۆ دووشەممەیدا باسی لەوە کردووە "ئەو ڕق و کینەیەی بەرامبەر جوو هەیە، شەرمەزارییە بۆ ئەڵمانیا."
خانم لامبرێشت دەڵێت پێویستە زیاتر بەرەنگاری ئەو هاندانی توندوتیژیانە ببینەوە کە دژ بە جوو دەکرێت و زیاتر ئامادەییمان هەبێت بۆ قوربانیانی ڕق و کینە و توندوتیژییەکان.

ڕۆژی یەکشەممە، پیاوێکی تەمەن 26 ساڵ خەریک بوو دەچووە کنیشتێکەوە لە شاری هامبۆرگ، هێرش کراوەتە سەری، وەک پۆلیس دەڵێت گەیەندراوەتە نەخۆشخانە بۆ چارەسەرکردنی برینەکەی لە سەریدا بووە.

گومانباری هێرشەکەش کە کابرایەکی تەمەن 29 ساڵی ئەڵمانی بە ڕەگەز کازاخستانی بووە، دەستگیرکراوە.

دەسەڵاتداران دەڵین لە یەکەم لێکۆڵینەوەی پۆلیس لەگەڵیدا، هێرشبەرەکە پێدەچوو شڵەژابێت.

مالومێک لە شاری هامبۆرگ دەڵێت لە کاتێکدا جووەکان ڕۆژی یەکشەممە بۆ جەژنی "عەرش" گردبووبوونەوە، دووچاری واقوڕمان بوون بەهۆی ئەو هێرشەوە.

مالوم شلۆمۆ بیستریزکی، دەڵێت پرسیارەکە لەوەدایە ئایا لە ڕووداوەکانی پێشووەوە چی فێربووین؟

ئەم هێرشەی درەنگانێکی ڕۆژی یەکشەممە، هاوکاتە لەگەڵ هەروادێ و زیاتر بوونی نیگەرانییەکان لە ئەڵمانیا لەسەر زۆربوونی هەستی دژە جوو و هەروەهاش پەرەسەندنی توندڕەویی ئەوپەڕی ڕاست.

درەنگانێکی ڕۆژی یەکشەممەش، هەیکۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا وتوویەتی " ئەمە دۆسێیەکی لە پەراوێز نراو نییە، بەڵکو دژایەتی کردنی جووە و دەبێت هەموومان دژی بوەستینەوە."

XS
SM
MD
LG