Accessibility links

دەیان هەزار کەس بۆ چلەی ئیمام حوسەین دەگەنە کەربەلا


لە شاری کەربەلا لە باشوری عێراق کە شارێکی پیرۆزی شیعە ئاینزاکانە، لەمڕۆ یەکشەممەوە دەستکراوە بە پێشوازیکردن لە دەیان هەزار شیعە ئاینزا بۆ بەشداریکردن لە مەڕاسیمی چلەی ئیمام حوسەیندا سەردانی ئەو شارە دەکەن، وێڕای بڵاوبوونەوە و مەترسییەکانی پەتای کۆرۆنا.

چلەی ئیمام حوسەین بە یەکێک لە گەورەترین بۆنە ئاینییەکان دادەنرێت کە ساڵانە هەزاران کەس لە وڵاتانی جیهانەوە بەشداری تیادا دەکەن.

ئامارە فەرمییەکان دەڵێن زیاتر لە 375 هەزار کەس لە عێراق توشی پەتای کۆرۆنا بوون و نزیکەی 9500 کەسیش بەم پەتایە مردوون، بەڵام حکومەت ڕێگەیداوە بەوەی لە هەر وڵاتێکەوە 1500 کەس بەشداری لە چلەی ئەمساڵی ئیمام حوسەیندا بکەن، بەڵام بۆ ئێران ڕێگە دراوە 2500 کەسی زیاتریش بەشداری بکەن.

ژمارەی ئەوانەی ئەمساڵ بەشداری لەم چلەیەدا دەکەن، بە بەراورد لەگەڵ ساڵی پاردا زۆر کەمترە. ساڵی پار نزیکەی 14 ملیۆن کەس بەشداری کردبوو کە زۆربەیان ئێرانی بوون.

بەڕێوبەری فڕۆکەخانەی نەجەف، بە ئاژانسی دەنگ و باسی فڕانس پرێسی وتووە، ڕۆژانە 6 بۆ 10 فڕۆکە دێن و وەهاش چاوەڕوان دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، ژمارەی گەشتە ئاسمانییەکان دوو یان سێ هێندە زیاتر بن.

لە ناو عێراقیشەوە، بەشێکی ئەوانەی بەشداری لەم مەڕاسیمە ئاینیەدا دەکەن، بەپێ لە پارێزگاکانی وەک بەسرە و میسان و شوێنەکانی تریشەوە دەڕۆن بەرەوەو شاری کەربەلا، وەک دەڵێن بە درێژایی ڕێگەکەیان بۆ کەربەلا، خواردن و شوێنی حەوانەوەیان بۆ ئامادەکراوە و هەروەها خزمەتگوزاری تەندروستیش.

XS
SM
MD
LG