Accessibility links

تورکیا ڕاگەیەندراوێکی تر دژی ئەرمینیا بڵاودەکاتەوە


تورکیا ناڕەزایی خۆی دەردەبڕێت بەرامبەر بۆردومانکردنی شاری گەنجای ئازەربایجان لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ئەرمینیاوە لە چوارچێوەی شەڕەکانی هەرێمی ناگۆرنۆ کاراباخدا.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دەڵێت "هێرشەکانی ئەرمینیا کە خەڵکی سیڤیل دەکەنە ئامانج لە دووهەم گەورەترین شاری ئازەربایجاندا، ئاماژەیەکی نوێی ترە کە یەریڤان دان نانێت بە یاسادا."

ئانکەرە پشتیوانی لە ئازەربایجان دەکات لەو ململانێیەی دەیان ساڵە هەیە لەسەر هەرێمی ناگۆرنۆ کاراباخ، کە باکۆ وەهای دادەنێت ئەرمینیا داگیری کردووە.

یەریڤان دەڵێت ستیپاناکرت شاری سەرەکی هەرێمەکە لە ڕۆژی هەینییەوە تۆپباران دەکرێت و ئەمڕۆش یەکشەممە جارێکی تر بۆردومان کراوەتەوە. سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە دەکەن بەوەی لە چەند شوێنێکی شارەکەوە دەنگی تەقینەوە بیستراوە و بە هەمان شێوەش دوكەڵ لە چەند شوێنێکی ئەم شارە سەرەکییەی ناگۆرنۆ کاراباخەوە هەڵساوە.

وەزارەتی بەرگری ئازەربایجان دەڵێت شاری گەنجا کە ژمارەی دانیشتوانەکەی زیاتر لە 330 هەزار کەسن و دەکەوێتە ڕۆژئاوای وڵاتەکەوە، بۆردومان کراوە و جوداییخوازانیش دەڵێن لە ئاکامی ئەو بۆردومانەیان بنکەیەکی هێزی ئاسمانی خاپورکراوە.

تورکیا و ئازەربایجان پەیوەندییەکی تۆکمە هەیە لە نێوانیاندا و هەردوولایان دەڵێن "یەک گەلن لە دوو وڵاتدا."

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا هێزە سەربازییەکانی ئەرمینیا گوناهبار دەکات بە پێشێلکردنی یاسا مرۆییەکان و هێرشکردنە سەر ئەو شوێنانەی خەڵکی سیڤیل تیایدا دەژین، وەک لە ڕاگەیەندراوەکەیدا هاتووە "ئەو هێرشانە نیشانی دەدەن کە ئەرمینیا هیچ دوو دڵییەکی نییە لە ئەنجامدانی تاوانی دژە مرۆڤایەتی بۆ درێژەدان بە داگیرکارییە ناڕەواکەی. ئەرمینیا گەورەترین تەگەرەی بەردەم ئاشتی و سەقامگیرییە لە ناوچەکەدا."

لەگەڵ هەڵایسانی ئەم قەیرانەدا، تورکیا دەستبەجێ پشتیوانی خۆی بۆ ئازەربایجان ڕاگەیاند.

تورکیا لە سەروەختی ئیمپراتۆریەتی عوسمانلیدا ژینۆسایدی ئەرمینیاییەکانی کردووە.

XS
SM
MD
LG