Accessibility links

25 کیلۆ کریستاڵ لە سلێمانی دەستی بەسەردا دەگیرێت


هێزەکانی ئاسایشی بەڕێوەبەرایەتی ڕووبەڕووبوونەوەی ماددەی هۆشبەر لە سلێمانی لە ئۆپراسیۆنێکدا و بە هاریکاری لەگەڵ ئاسایشی هەولێر دەستیان گرت بەسەر ٢٥ کیلۆ ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ کە باندێکی ناوخۆیی لە ئێرانەوە هێنابوویان و هەوڵیان دابوو بینێرنە دەرەوەی وڵات.

ئەمڕۆ یەک شەممە، بەڕێوەبەرایەتی ڕووبەڕووبوونەوەی ماددەی هۆشبەر لە سلێمانی، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا و عەمید جەلال ئەمین، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکە باسی لەوە کرد کە دەستیان گرتووە بەسەر ٢٥ کیلۆ ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ. هەروەها وتیشی "بەهۆی خراپبوونی دۆخی ئابووری و دارایی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، زۆر کەس بۆ قازانجی ماددی، ماددەی هۆشبەر دەهێننە هەرێمی کوردستانەوە و دەیانەوێت ساغی بکەنەوە."

بەپێی داتاکان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە هەرێمی کوردستاندا ڕووی لە زیادبوونە و بەشێکی بەرچاوی ماددە هۆشبەرەکان لە کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە ڕێگای نایاسایی دەهێنرێنە ناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە.

زانیاری زیاتر لەم ڕاپۆرتەی ڕێباز مەجید، پەیامنێری دەنگی ئەمریکادایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:26 0:00


XS
SM
MD
LG