Accessibility links

سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی: هەر لە بنەڕەتەوە لێبڕینی موچە بڕیارێکی هەڵەو نایاسایی بوو


لە پڕۆژەی چاکسازیدا حکومەت ناچارکراوە لە کاتی هەبونی پارە ئەو شایستە داراییە کە لە ئەستۆی حکومەتە بۆ موچە خۆران بگەڕێنێتەوە، بەڵام ئەو لێبڕینە ناگەڕێتەوە بۆ موچە خۆران.

دەکرێت بگوترێت هەواڵی دابەش کردن و نەکردنی موچە لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا، بۆتە هەواڵی ڕۆژانە، گەورە کاربەدەستانی حکومەتی هەرێم دەڵێن لەوەتای کابینەی 9 دەستبەکاربووە، لە ماوەی زیاتر لە ساڵێک لەمەوبەرەوە، موچەی 9 مانگ دراوە، بەڵام لە هەمان کاتیشدا فەرمانبەران و مامۆستایان لە هەرێمی کوردستان دێنە سەر شەقامەکان و داوای ئەو مافە بنەڕەتییە دەکەن و دەڵێن لە موچەی دوو یان سێ مانگ زیاتریان وەرنەگرتووە.

سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی، ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە لیژنەی دارایی پەرلەمان لە ووتوێژێکی لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکادا وەڵامی چەند پرسیارێکی تایبەت بە موچە و دۆسێکانی پەیوەندییان بە موچەوە هەن دەداتەوە.

سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی دەڵێت بەپێی بەدواداچونەکانی ئێمە لە ساڵی ڕابردوو و سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا کە سەرەتای مانگی 10 یە موچەی فەرمانبەران و مامۆستایان لە کاتی خۆیدا دابەش نەکراوە و 9 موچە نیە، بەڵکو 50 ڕۆژ یا 60 ڕۆژ بەسەر پێدانی هەر موچەیەکدا تێپەڕیوە.

سەبارەت بە بڕینی موچەش سەرکۆ ئازاد دەڵێت هەر لە بنەڕەتدا بڕیاری بڕنی موچە کە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە دراوە، بڕیاڕیکی هەڵە بوە و بڕیارێکی نایاسایی بوە و نەگەڕاوەتەوە بۆ پەرلەمان، لە کاتێکدا ئەو دەسەڵاتە یاساییەیان نیە بۆ بڕیارێکی لەم جۆرە تەنها لە حاڵەتێکێ نا ئاساییدا دەکرێت، بەڵام ئێمە لە حاڵەتێكی ئاساییدا بوین کە تەنها قەیرانی دارایی هەبوو کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و هەندێک لەو کێشانەی لەگەڵ بەغدادا توشمان بوە دروست بون.

دەشڵێت ئەگەر حکومەتی هەرێم بهاتایە ئەنجومەنی وەزیران و لەگەڵ لیژنەی دارایی کۆبوبانەوە و ڕوونکردنەوەکانیان جێگای ڕەزامەندی بونایە بۆ خەڵکی کوردستان و خەڵکی کوردستانیان لێ ئاگادار کردباوە ئەوە شێوازێکی تر بوو، وەک لەوەی بەبێ ئەوەی هیچ ئەڵتەرناتیڤێک بۆ ئەم بڕینە دابنێن بڕیار بدات.

سەرکۆ ئاماژەشی بە پاشەکەوتی موچە کرد و گوتی لە پڕۆژەی چاکسازیدا حکومەت ناچارکراوە لە کاتی هەبونی پارە بتوانرێت لە ڕێگەی هەژماری بانکەوە ئەو شایستە داراییە کە لە ئەستۆی حکومەتە بۆ موچە خۆران بگەڕێنێتەوە، بەڵام ئەم بڕینی موچەیە بەهیچ شێوەیەک هیچ لە ئەستۆ گرتنێک لە حکومەت لەخۆ ناگرێت و لە ڕووی یاساییەوە ئەو لێبڕینە ناگەڕێتەوە بۆ موچە خۆران.

سەبارەت بە سەردانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ پەرلەمان سەرکۆ ئازاد دەڵێت سەرۆکی حکومەت دێتە پەرلەمان و ئەشێ لە ووتارەکەیدا وەڵامی کۆمەڵێک پرسیار بداتەوە لەوانە بابەتی موچە و داهات و ڕێککەوتن لەگەڵ بەغداد و هەروەها ئەشێ لەسەر داهاتی نەوتیش سەرۆکی حکومەت ڕاپۆرتێک بڵاوبکرێتەوە، هەروەها بەپێی ماددەی66 لە پەیڕەوی ناوخۆ لە بڕگەی دووەمدا هاتوە کە سەرۆکی حکومەت داوای کردوە لە سەرۆکایەتی پەرلەمان دانیشتنێکی تایبەت بکرێت بۆ پرسێکی گشتی، لە هەمان ماددەدا هاتوە هەموو ئەندامانی پەرلەمان مافی بەشداریکردنیان هەیە لە گفتوگۆکان و پرسیارکردن.

بۆ درێژەی ووتوێژەکە کرتە لەم فایلە دەنگییەی خوارەوە بکە

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:12 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG