Accessibility links

جوتیارێکی کورد لە ڕووداوێکی مشتومڕلەسەردا لە تورکیا گیان لەدەستدەدات


جوتیارێک بە ناوی سەرڤەت تورگوتی تمەن 55 ساڵان، کە بە پێی ڕاپۆرتی پزیشکی " لە شوێنێکی بەرزەوە کەوتۆتە خوارێ" لە نەخۆشخانەی هەرێمیی وان گیانی لەدەستدا.

ڕۆژی چوارشەممە بنەماڵەی سەرڤەت تورگوت، کە 19 ڕۆژ بوو لە نەخۆشخانە چارەسەری بۆ دەکرا، ڕایانگەیاند گیانی لەدەستداوە.

تەرمی تورگوت سەرەتا برایە پزیشکی دادوەری وان و پاش پشکنینی توێکاری لە شارۆچکەی ئەدرەمیت بەخاک سپێردرا.

نەخۆشخانەی هەرێمی وان
نەخۆشخانەی هەرێمی وان


نایف تورگوتی برای، لەسەر مردنی براکەی ناڕەزایی خۆی دەربڕی و گوتی " براکەی من " لە ژێر گەرمای ڕۆژدا کشتوکاڵی بۆ بژێوی منداڵەکانی دەکرد. هیچ تاوانێکی نەبوو. ستەمیان لێکرد. پەروەردگار قبوڵی نەکات. "

ئەو لە درێژەی قسەکانیدا داواشی کرد کەس بێدەنگ نەبێت بەرامبەر بەم ڕووداوە " بۆ ئەوەی ئەو ئازارەی ئێمە بینیمان بۆ کەسی تر دروست نەبێتەوە، داوا لە تەواوی جیهان دەکەم بێدەنگ نەبن بەرامبەر بەم دڕندایەتییە."

هاوکات ژمارەیەک لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەهۆی مردنی تۆرگۆتەوە هاشتاگی " ئەو لە هەلیکۆپتەرەوە بەردراوەتەوە" یان لە تۆڕی تویتەر دروست کردووە و ناڕەزایەتی خۆیان نیشان داوە.

ژمارەیەک لە پارتە سیاسییەکانی وەکو گەلی کۆماری (جەهەپە) و پارتی دیموکراسی و پێشوەچون (دەڤا) یش لە تویتەر ناڕەزایی خۆیان دەربڕیوە. پارتی دیموکراتی گەلان ( هەدەپە) بۆ لێکۆڵینەوەکردن لە ڕووداوەکە داخوازییەکی داوە بە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی تورکیا.

شایانی وەبیرهێنانەوەیە کە دوو جوتیار بە ناوەکانی سەرڤەت تورگوت و عوسمان شیبان لە 11 ی مانگی 9 لە شارۆچکەی بێتوشەباب "بێشەبابا" لە شرناخ لەلایەن لەشکری تورکیاوە دەستگیر کران و پاش سێ ڕۆژ لە بەشی چاودێری ڕژد لە نەخۆشخانەی هەرێمی وان دۆزرانەوە و وەک دەڵێن لە " هەلیکۆپتەرەوە بەردراونەتەوە."

لەلایەکی ترەوە کاتێک ئەم ڕووداوە بڵاوبۆوە پارێزگاری وان لە لێدوانێکدا دانی بەوەدا نابوو ئەم جووتیارانە دەسگیرکرابوون بەڵام ئەوەی ڕەتکردەوە کە گوایە " لە هەلیکۆپتەرەوە فڕێ دراونەتە خوارێ" هەروەها بەرگری لەوەش کردبوو ئەو دوو جوتیارە بە پێی یاساکان دەستگیر کراون.

please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:02:26 0:00



XS
SM
MD
LG