Accessibility links

بڕیاری پێدانی ژمارەی سپاردن بە کتێبی نوسەران، نیگەرانی و کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە


بازاڕی کتێبفرۆشانی بەردەم قەڵا/ هەولێر
بازاڕی کتێبفرۆشانی بەردەم قەڵا/ هەولێر

بڕیاری پێدانی ژمارەی سپاردن بە کتێبەکان دوای پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندن لەلایەن لیژنەیەکی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە کاردانەوە و نیگەرانی لای بەشێکی زۆر لە نووسەران، ڕۆشنبیران و رەخنەگران دروست بووە و ژمارەیەک لە نوسەران پێیان وایە ئەمە بەرتەسککردنەوەی ئازادیەکانە، کاربەدەستێکی وەزارەتی ڕۆشنبیریش پێی وایە بەهیچ شێوەیەک سنوردارکردنی ئازادیەکان نییە و لە هیچ وڵاتێکیش ڕێگە نادرێت پێکەوە ژیان و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی بشێوێنرێت.

نامق هەورامی وتەبێژی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند" ئەو بڕیارە بە مەبەستی ڕێکخستنەوەی بەشێک لە کاروبارەکانی ناو وەزارەتی ڕۆشنبیریە کە لە کابینەی نۆیەمدا کارەکان ڕێکدەخرێنەوە و ئەمە بەهیچ شێوەیەک سنوردارکردنی ئازادی هیچ کەسێک نییە بە ئەندازەی ئەوەی ڕێگرتنە لەوەی کە زمانی کوردی بشێوێنرێت و شتە پیرۆزەکانی ئەم گەلە سوکایەتیان پێبکرێت و بەهیچ جۆریک سانسۆر ناکرێت و هەندێک لێکدانەوەی خراپی بۆ کراوە بەڵام ئەو لێکدانەوانە لە ڕاستیدا هیچ وانیین بەپێچەوانەوە وەزارەتی ڕۆشنبیری پارێزەری نوسەر و رۆشنبیرانە و پارێزەری بەرهەمەکانیانە ئەوەی کە لەم وڵاتەدا رێگری لێ دەکرێت شێواندنی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و پیکەوە ژیانە و هیچ وڵاتێکیش رێگە نادات پێکەوە ژیان و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی تێدا بشێوێنرێت ئەمە تەنها ئەوەندەیە و تەنها ژمارەی سپاردن هاتووتە هەولێر و دەبێت بە یاسا ڕێکبخرێتەوە و ئەو ئاشتەواییە نەشێوێندرێت."

لە لایەکی ترەوە نوسەر ئیبراهیم دێرگژنیکی بۆ دەنگی ئەمەریکا لەوبارەیەوە دەڵێت" ئەم بڕیارەی وەزیری ڕۆشنبیری سەبارەت بە پێدانی ژمارەی سپاردن بە کتێبەکان و پێکهێنانی لیژنەیەک، بڕیاریکی هەڵەیە و لە لایەکی تریشەوە میکانیزمێکی زەحمەتە کە لە هەموو کوردستان کتێبی نوسەران بچێتە بەرێوەبەرایەتیەک لە هەولێر و لەوێ لیژنەیەک بڕیاری لەسەر بدات و لەوانەیە ئەمە رێگری بکات لە چاپکردن و بڵاوکردنەوەی چەندین کتێب و لە لایەکی تریشەوە دژی یاسای چاپەمەنی ساڵی 1993 بێت کە لە پەرلەمانی کوردستان دەرچووە و بە پێی ئەو یاسایە چاپەمەنی هەمووی ئازادە."

مەرسوم گەشبین یەکێک لەو نوسەرانەیە وەک خۆی دەڵێت خاوەنی چەندین کتێبی جۆراوجۆرە و چەندین کتێبیشی ئامادەکردووە بۆ چاپ سەبارەت بە پێدانی ژمارەی سپاردن دوای پێداچوونەوە هەڵسەنگاندنی لیژنەیەکەوە بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " دەبێت بەشێوەیەکی زانستیانە بتوانن ئەو کەلتورە بەرەو پێش ببەن و گرنگی بە شتی چاک بدرێت، زۆر کەس هەن بابەت و کتێبی باشیان هەیە، لیژنەیەک دروست بکرێت بۆ سپاردنی کتێب و سپاردنیش بە هەموو کەسێک نەدرێت چونکە هەندێک بابەت هەن زیان بە ئەدەب و زمان و نەتەوە و کەلتور دەگەیەنن."

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:57 0:00


XS
SM
MD
LG