Accessibility links

پەنابەرانی ئێرانی لە تورکیا ترسی شیانی چاودێریکردن و گێڕانەوەیان بۆ ئێران هەیە


دەستگیرکردنی چالاکوانێکی مافەکانی ژنانی ئێرانی لە نیوەشەودا لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکیاوە لەسەرەتای ئەم مانگە نیگەرانی لەمەڕ ناڕوونی ژیانی پەنابەرانی ئێرانی و گوایە چاودێری کردنیان لەلایەن ئێدارەی ئیتلاعاتی ئێرانەوە لە تورکیا دروست کردووە.

مەریەم شەریعەتمەداری یەکێک بوو لە" کچانی شۆڕشی شەقامی ئینقلاب" کە لە ساڵی 2017 دا بەشداری کرد لە ناڕەزایەتییەکانی دژ بەسەرپۆشی زۆرەملێی لە ئێراندا.ئەو لە ساڵی 2018 لەئێران هەڵات و پەنای برد بۆ تورکیا ساڵێک پاش ئەوەی سزای یەک ساڵ زیندانی درا بە تاوانی" هاندانی گەندەڵی ئەخڵاقی لە ڕێگای فڕێدانی لچکەکەیەوە لە شوێنێکی گشتیدا".

شەریعەتمەداری لە 7ی مانگی 9لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە لە دەنیزلی بە بیانووی ئەوەی مۆڵەتی نیشتەجێبوونی بەسەرچووەوە دەستگیرکرا و گوازرایەوە بۆ ئێدارەی کۆچبەران تا سنورداشیئێران بکرێتەوە.

دەستگیرکردنەکەیبوو بە هۆی دروستبوونی هەڵمەتێکی فراوانیتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە لایەن چەند چالاکوانێکی ئێرانی و تورکیاوە دەستیپێکرد . ئەوان جەخت لە سەر ئەوە دەکەنەوە کە ئەگەر شەریعەتمەداری ڕەوانەی ئێران بکرێتەوە، ئەوا لە ئێران ڕووبەڕووی سزا و چەوسانەدنەوەی دەبێتەوە.

شەریعەتمەداری ڕۆژی دواتر ئازاد کرا بەو مەرجەی کە لە ماوەی 30 ڕۆژدا وڵاتی تورکیا بەجێبهێڵێت.

ناوبراو لە میانەی وتووێژێکدا بە ڕادیۆ فەردای ڕاگەیاندووە " ئەگەر پشتیوانی (سۆشیال میدیا) نەبا، ناچار دەبووم نامەی گێڕانەوەم بۆ ئێران واژۆ بکەم و رووبەڕووی چارەنوسێکی نادیارم ببمەوە."

بەپێی یەکێتی نەتەوەیی بۆ دیموکراسی لە ئێران (NUFDI) کە ڕێکخراوێکی پشتیوانی دیموکراسیی ئێرانییەکانی ئەمەریکایە و لە ویلایەتی مێریلاندی ئەمەریکا دامەزراوە، تورکیا پەناگەی پەنابەرە سیاسییەکانی ئێرانە کە بەهۆی فشارەکانی ڕژێمی ئێرانەوە هەڵهاتوون.

بەپێی کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران (UNHCR)هەتا مانگی 11 ی 2019نزیکەی 39 هەزار پەنابەری ئێرانی لە تورکیا دەژین.

تورکیا بەشدارە لە پەیماننامەی 1951 ی پەیوەست بە دۆخی پەنابەرانەوە کە بە پەیماننامەی جێنێڤ ناسراوە.

بەڵام تورکیا سنورداریەکی جوگرافیایی بۆ ئەو پەیماننامەیە هەیە کە دوا دەکات تەنها پەنابەری خەڵکی ئەنجومەنی وڵاتانی ئەندامی ئەوروپا قەبووڵ بکات و بەم پێوەرەش غەیرە ئەوروپیەکان بە پێی یاسای نێودەوڵەتی پەنابەران پشتیوانیان لیناکرێت و پارێزراو نابن.

سیلین یونال ، وتەبێژی UNHCR لە تورکیا لە ئیمەیلێکیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" بە بێ گوێدان بەو وڵاتەی کە پەنابەران لێیوە هاتوون، ئەو پەنابەرانەی کە بەدوای پاراستنی نێودەوڵەتیدا دەگەڕێن لە تورکیادا، وەک داواکارانی پاراستنی نێودەوڵەتی تۆمار کراون."

پرۆسەی پەنابەریی پەنابەرانی ئێرانی و گواستنەوەیان بۆ وڵاتانی سێیەم تا مانگی 9ی ساڵی 2018 لە ژێر دەستی UNHCR بووە، بەڵام لەو کاتەوە تا ئیستا داواکاریەکان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کۆچی تورکیا وە (DGMM)پێداچوونەوەیان بەسەردا دەکرێت.

بەپێی ئەو ئامارەکانیDGMM ، ساڵی ڕابردوو 3588 ئێرانی داوای پاراستنی نێودەوڵەتیان لە تورکیا کردووە.

ئایکان ئیردەمیر بەڕێوەبەری پرۆگرامی تورکیا لە دامەزراوەی بەرگری لە دیموکراسی و هەروەها ئەندامی پێشوی پەرلەمانی تورکیا بە دەنگی ئەمەریکای گوت " نەبوونی یاسایەک بۆ پاراستنی پەنابەران وایکردووە کە ئێرانییەکان لە ژێر ترسێکی بەردەوامی سنورداشکردندا بژین، لە بەر ئەوەی چارەنووسیان بەستراوەتەوە بە هەوراز و نشیوی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان تاران و ئانکەرەوە."

ئەردەمیر بە ئاماژەدان بە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای هاوکاری تورکیا و ئێران لە ئەم مانگەدا، باس لە نزیکبوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە دەکات کە زۆرجار بە واتای "فشاری زیاتر بۆ سەر پەنابەرانی ئێرانییە کە لە تورکیادا دەژین."

پەنابەرانی ئێرانی لەپاڵ ترسی دیپۆرت کردنیاندا لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکیاوە، زۆر نیگەرانن لەمەڕ چالاکییە چاودێرییەکانی ئێران لە لایەن سوپای پاسدارانەوە لە دەرەوەی ئێران.

هەندێک لە چاودێرانی سیاسی باس لەوە دەکەن کە بەهۆی ئەوەی کە ئێرانییەکان دەتوانن بۆ ماوەی 90 ڕۆژ بەبێ ڤیزا لە تورکیا گەشت بکەن، بۆیە هێزە ئەمنییەکانی سەر بە ئیتلاعاتی ئێران دەتوانن بێنە ناو تورکیاوە بۆ ئەوەی سیخوڕی لەسەر چالاکوانان و پەنابەرانی سیاسی تاراوگە بکەن.

ساڵی 2010 تورکیا و ئێران ڕێکەوتنێکی هاوکاری یاساییان واژۆکرد بۆ ئەوەی هەردوولا بتوانن داوای ڕادەستکردنەوە بکەن.

XS
SM
MD
LG