Accessibility links

مایک پۆمپەیۆ داوا لە یۆنان و تورکیا دەکات وتووێژەکانیان دەستپێبکەنەوە


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پۆمپەیۆ ڕۆژی سێشەممە داوای لە هەردوو هاوپەیمانی ناتۆ، یۆنان و تورکیا، کرد بە زووترین کات بەردەوامبن لە وتووێژکانیان لەسەر سنوورە دەریاییە مشتومڕلەسەرەکانی نێوانیان.

پاش چەند هەفتەی ناکۆکی و ئاڵۆزی یۆنان و تورکیا، قایل بوون بەوەی دەستبکەنەوە بە وتووێژ لەسەر کێشەکانی سنووری دەریاییان، بەڵام هێشتا کاتێکی دیاریکراویان بۆ وتووێژەکان ڕانەگەیاندووە.

پاش کۆبونەوەکەی لەگەڵ سەرۆک وەزیری یۆنان کریاکۆس میتسۆتاکیس، پۆمپەیۆ گوتی " ئێمە هیوادارین ئەم وتووێژانە بە شێوەیەکی ڕژد بەڕێوە بچن."

پۆمپەیۆ لە گەشتێکی دوو ڕۆژیدایە بۆ یۆنان پاش ئەوەی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە زیادیان کرد لەسەر سەرچاوە سروشتییەکانی دەریا.

دواین گرژی و ئاڵۆزی لە کاتێکدا دەستیپێکرد کە تورکیا کەشییەکی تایبەتی بە دۆزینەوەی سەرچاوەکانی نەوت و گاز لە دەریا ڕەوانەی سنوری ئاوی مشتومڕ لەسەر کرد. یۆنانیش بە کەشتییە جەنگییەکانی خۆی ڕووبەڕووی کەشتییەکەی تورکیا بویەوە و مانۆری لەشکری لەگەڵ چەند هاوپەیمناێکیدا ئەنجام دا.

پاشان تورکیا کەشتیەکەی گەڕاندەوە کەنارئاواکانی و گوتی ئەم هەنگاوە ڕێگە خۆشدەکات بۆ چارەسەری دیپلۆماسی بەر لە لوتکەیی یەکێتی ئەوروپا لە 1 و 2 ی مانگی 10، کەتیایدا ڕەنگە شیانی سزادانی تورکیا تاوتوێبکرێت لەسەر داواکاری قوبرس، یۆنان و فەرەنسا.

ئەسینا و ئانکەرە ڕێککەوتبوون وتووێژەکانیان لەسەر گرفتەکانی سنوورە دەریاییەکان " لە داهاتوودا" دەسپێبکەنەوە و لە ئەستەنبوڵ بەڕێوە بچێت. ئەو تووێژانە لە ساڵی 2016 پاش 60 خولی کۆبونەوە لە ماوەی 14 ساڵدا، کە پێشوەچوونێکی ئەوتۆی تێدا نەکرابوو، تێکچوون.

XS
SM
MD
LG