Accessibility links

لە هەرێمی كوردستانی عێراق زەنگی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنی 2020-2021 لێیدا


ڕۆژی یەکشەممە بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە کاربەدەستانی وەزارەتی پەروەردە و مامۆستا و خوێندکاران، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق زەنگی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنی 2020-2021 یلێدا، لە قوتابخانەیەکی شارۆچکەی بەحرکەی نزیک هەولێر.

هەلز بۆتانی ئەندامی لیژنەی پەروەردەو فێرکردن لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بۆ دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" ئاگاداری ئەو بریارانە نیین کە ئەو پێشنیارە هی لیژنەی پەروەرەدەبێت و ئیمزام لەسەر ئەو کۆنۆسە نەکردووە و ئەو بڕیارانە نابنە ساڵی نوێی خوێندن، یەکێتی مامۆستایانی کوردستان کە نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی مامۆستایان دەكەن و بەهەڵبژاردن دەرچوون و هەموو لایەنە سیاسیەکانیش لە پێکهاتەکەدا بەشدارن هەموویان لەگەڵ ئەو سیستەمەی ئێستادا نین، یاداشتم ئامادەکرد و پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمانم کرد ئەم خاڵانەم تێدا دەستنیشانکردووە پێویستە ساڵی نوێی خوێندن کە بەو شێوازەی ئەمڕۆ دەستی پێکردووە بەهیچ شێوەیەک نابێتە ساڵی خوێندن."

هەلز دەڵێت "پێشنیاری دووهەم، خوێندن ببێتە سێ ڕۆژ."

ئەمە تەنها پێشنیاری هەلز نەبووە بەڵکو ئەم پێشنیارە بۆ سەدان مامۆستاو شارەزای بواری پەروەردە باشترین پێشنیارە.

مامۆستا ئازاد محەمەد بەڕێوەبەری قوتابخانەی ئۆمەرسێنارەیی بنەڕەتی بە دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" وەزارەتی پەروەردە تەعقیم و دەرمانی بۆ هەموو قوتابخانەکان دابین کردووە بەپێی خشتەیەکی تایبەت کە دادەنرێت ڕۆژانە دەبێت لەبەردەمی پۆلەکان تەعقیم و دەستشۆر دابنێین تا ناوە ناوە قوتابیەکان دەستی خۆیان تەعقیم بکەن و بشۆن و وەزارەتی پەروەردە دەمامک و دەستکێشی بۆ‌ دابین کردووین و بەپێی ڕێنومایی هەر قوتابیەك مەترو نیوێک لەیەکتری دووربن و لەهەر پۆلێک بیست قوتابی زیاتر نەبێت و بەخۆمان قوتابیەکان بەڕیز بنێرینە ماڵەوە و بهێنینە ژوورەوە و پابەنددەبین بەو بڕیارانە و جێبەجێیان دەکەین."

لە ئێستادا قۆناغی دوازدەی ئامادەیی دەست بە دەوامی فەرمی خۆیان دەکەن لە نێو خوێندنگا و قوتابخانەکاندا و دوای چەند ڕۆژی تریش بەپێی مامۆستایان و کاربەدەستانی پەروەردە، خوێندکاران و قوتابیانی پۆلەکانی یەک و دووی بنەڕەتیش دەست بەدەوامی نێو خوێندنگاکان دەکەن بەڵام قۆناغەکانی تر بەسیستەمی ئۆنلاین درێژە بە خوێندن دەدەن.

فازڵ عەزیز مامۆستای قۆناغی دوازدەی ئامادەیی لەبارەی دەستپێكردنەوەی دەوامەكەیان بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند:باری گوزەرانی مامۆستایان بەگشتی خراپە و ئەو موچەیە نەدرێتە مامۆستایان یاخود دوا بکەوێت کاریگەری لەسەر مامۆستایان دروست دەکات، بەشێوەیەکی گشتی خوێندن لە جیهاندا چۆن ئەنجام دەدرێت با ئەوها بێت، لە خوێندنگاش ترس هەیە بۆ نموونە مامۆستا دەبێت چاودێری خوێندکار بکات و بزانێت کام خوێندکار نەخۆشە تا بەخێرایی کارگێڕیی ئاگاداربکاتەوە تا ئەو خوێندکارە نەیەتە خوێندنگا، بۆ نموونە قەرەباڵغی ناو پۆل ئەوە کۆنتڕۆڵکرا لەناو خوێندنگا زەنگی دەرەوە لێدەدرێت هەموویان پێکەوە لەوێ دیسان کۆدەبنەوە واتا ترسی ئەوە هەیە کە کێشەی زیاتریان بۆ دروست بێت.

زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:21 0:00


XS
SM
MD
LG