Accessibility links

لە شاری سلێمانیدا دژ بە دواکەوتن و لێبڕینی مووچە خۆپیشاندان دەکرێت


بەهۆی بەردەوامیی قەیرانی دارایی لە هەرێمی کوردستاندا و لێبڕین و دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران، ئەمڕۆ یەک شەممە لە چەندین شار و شارۆچکەی هەرێمی کوردستاندا و لە نێویشیاندا شاری سلێمانی، خۆپیشاندان و ناڕەزایی بەڕێوەچوو کە تێیدا هەزاران لە مامۆستایانی ناڕازیی لە شاری سلێمانیدا خۆپیشاندانێکیان ڕێکخست و بەڕێپێوان لە پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانییەوە بەرەوە باڵەخانەی دادگای سلێمانی بەڕێکەوتن.

حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق هۆکاری دواکەوتن و لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران دەگەڕێنێتەوە بۆ کێشەکانیان لەگەڵ حکومەتی ناوەند، بەڵام خۆپیشاندەران بەم هۆکارانە قایل نەبوون و هاوکات لەگەڵ سلێمانیدا لە چەندین شار و شارۆچکەی جیاوازی هەرێمی کوردستاندا گردبوونەوەی ناڕەزاییان ڕێکخست.

زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتەکەی ڕێباز مەجید، پەیامنێری دەنگی ئەمریکادایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:57 0:00


XS
SM
MD
LG