Accessibility links

دکتۆر ئێزا نەوزاد : ئەگەر دەمامک بپێچیت ژمارەیەکی کەمتری ڤایرۆست بۆ دێت


نەخۆشخانەی ڕزگاری هەولێر

بەپێی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێژەی مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستاندا گەیشتووەتە 1650 کەس لەو ژمارەیەش 552 کەس لە سنوری پارێزگای هەولێرن. هەر بەپێی ئەو ئامارانە ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 45 هەزارو 215 کەس و لە سنوری پارێزگای هەولێردا گەیشتۆتە 16 هەزارو 667 کەس.

سەبارەت بە دوایین رێنمایەکان و ڕەوشی تەندروستی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، دکتۆر ئێزا نەوزاد پسپۆری نەخۆشیەکانی دل و هەناو لە نەخۆشخانەی رزگاری هەولێر بە دەنگی ئەمەریکای ڕایگەیاند زۆربەی ئەوانەی کە نەخۆش دەبن هەر لە ماڵەوە چارەسەر وەردەگرن هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە ئەو خەڵکە تا رەوشی زۆر خراپ نەبێت سەردانی نەخۆشخانە ناکات، تا ئۆکسجینی زۆر کەم بێت ئینجا دەڕۆنە نەخۆشخانە، دکتۆر نەوەزاد دەشڵێت "ئەو نەخۆشیەی پێشتر لێرە بلاوبووەوە جۆری ڤایرۆسەکە سووکتر بوو ئەو ڤایرۆسە زوو زوو خۆی دەگۆڕێت ". سەبارەت بە گۆڕانکاری ڤایرۆسەکەش گوتی "گۆڕینەکەی ئەوەندەی تەماشایان کردووە پەیوەندی بە جیناتەوە هەیە."

لەمیانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا دکتۆر ئێزا نەوزاد پسپۆری نەخۆشیەکانی دل و هەناو دەشڵێت" بە پێچەوانەی ئەوەی کە پێشتر دەگوترا خەڵک لە ماڵەوە بێت و چارەسەر وەرنەگرێت تا چاک دەبێت چەند زوو چارەسەر وەربگریت ئەوەندە بە سوکتر تووش دەبیت و سودی دەبێت چونکە پەیوەندی بە ژمارەی ڤایرۆسەکانەوە هەیە بۆ نموونە ئەگەر 10 هەزار ڤایرۆس وەربگریت وچارەسەر وەربگری لەوانەیە ئەو 10 هەزار ڤایرۆسە ببنە 500 تا 600 ڤایرۆس ئەوکات لاشە یەکسەر پێی دەوێرێت و مەناعەی لاشەت دەیکوژێت بەڵام ئەگەر چارەسەر وەرنەگریت و 10 هەزار ڤایرۆس وەربگریت ئەو ڤایرۆسانە زیاد دەبن، ئێستا گرنگترین شت ئەوەیە خەڵک لە شوێنی قەرەباڵغ ماسک ببەستێت پەیوەندی بە ژمارەی ئەو ڤایرۆسانەوەیە کە تووشت دەبن بۆ نموونە ئەگەر ماسک ببەستیت ژمارەیەکی کەمتری ڤایرۆست بۆ دێت."

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:37 0:00


XS
SM
MD
LG