Accessibility links

دەستدرێژی سێکسی وهۆشیارکردنەوەی تاک و کۆمەڵگە لە هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی لە ئاستی ئەم کارانەدا


بەم دواییانە دیسان حاڵەتەکانی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵان و کچان بەرگوێی زۆربەمان دەکەوێت کە جێگەی تێڕمان و پرسیارە بۆ زۆربەمان ئەم حاڵەتانەش حاڵەتی تازە و دەگمەن نین، بەڵام ڕێژەی حاڵەتەکان بەپێی پێشکەوتن و بارودۆخی ناوچەکان دەگۆڕێت، لە ئێستادا ئەوەی جێگای نیگەرانیە دەستدرێژی سێکسیە بۆ سەر منداڵان لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستاندا.

بۆ تیشک خستنە سەر ئەم بابەتە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا گفتوگۆی لەگەڵ ئەمەل جەلال هەڵسوڕاو و چالاکەوانی بواری مافەکانی ژنان و منداڵان ئەنجامداوە.

خاتوو ئەمەل جەلال دەڵێت بەپێی دواین ڕاگەیەنراوی پزیشکی دادوەری لە هەرێمی کوردستان لە سەرەتای ئەمساڵ تاکو ئێستا 170 حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی تۆمارکراوە و لێکۆڵینەوەی تێدا کراوە کە لە ناویاندا تەمەنەکانی 4 ساڵ بۆ 29 ساڵ هەیە کە زۆرینەیان مێینەن.

خاتوو ئەمەل دروستبونی ئەو حاڵەتانەش دەگەڕێنێتەوە بۆ چەند هۆکارێك کە ڕەنگە سەرچاوەیەک بن بۆ دەستدرێژی کردنە سەر منداڵان لەوانە فەرامۆشکردنی منداڵان لەناو خێزانەکانیان و خستنە بەر کاریان لە ناو بازاڕ و سەر شەقامەکان، هۆکارێکی تریش ئەوانەی لەلایەن خێزانەکان خۆیانەوە ڕووبەڕوی دەستدرێژی دەبنەوە ئەوانەن کە دایکیان لە دەستداوە یاخود باوە ژنیان هەیە کە مامەڵەی دروستیان لەگەڵدا ناکرێت لەلایەن نزیکەکانیانەوە ڕووبەڕوی دەستدرێژی دەبنەوە، کەوایە منداڵان تەنها لە دەرەوە توشی ئەو مەترسیانە نابنەوە بەڵکو لەناو خێزانەکانی خۆشیان دەستدرێژیان دەکرێتە سەر.

سەبارەت بە ڕێکخراوەکانی داکۆکیکار لە مافەکانی منداڵان و منداڵ پارێزی خاتوو ئەمەل دەڵێت ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان و ڕێکخراوە ناحکومییەکان لە ناو خۆی هەرێمی کوردستادا بەردەوام لە هەوڵدان و کاریان کردوە بۆ پاراستنی مافەکانی منداڵان لە هەر بارودۆخێکدا بۆ ڕووبەڕوبونەوەی ئەو جۆرە حاڵەتانە.

هەروەها دەشڵێت هۆشیارکردنەوەی تاک و کۆمەڵگە کە چۆن بتوانن هەست بە بەرپرسیاریەتی بکەن لە ئاست کارە نەشیاوەکانی لەم جۆرە کاتێک ئەبینێت پارێزگاری بکەن یاخود لایەنی بەرپرس ئاگاربکەنەوە، گوتیشی هەموو ئەو هەنگاوانە نراون بەڵام وەکو پێویست نەچۆتە پێشەوە و هێشتا کاریگەریەکی گشتی لەسەر تاک و کۆمەڵگە دروست نەکردوە بۆیەش ئەو حاڵەتانە دەبینین و دەبیستین هەر وەک ئەوەی لەم چەند ڕۆژەی دواییدا بینیمان منداڵێکی تەمەن 10 ساڵان لەلایەن کەسوکارەکانیەوە دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر.

بۆ درێژەی ووتوێژەکە کرتە لەم فایلە دەنگیەی خوارەوە بکە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:28 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG