Accessibility links

هەنگاوەکان بۆ یەکڕیزی کورد لە سوریا لە قۆناغی کۆتاییدان


پارتە کوردەکان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هێڵە کۆتاییەکانی یەکڕێزی نیو ماڵی کورد دیاری دەکەن. ئەمەش لەکاتێکدایە لە سەردانەکەی ئەم دواییانەی جێمس جێفری شاندی تایبەتی ئەمەریکا، بۆ ناوچە کوردییەکان جەختی کردۆتەوە لە پشتیوانی ئەمەریکا بۆ ئەو مەبەستە.

زۆربەی پارت و هێزە کوردییەکان شانازی بەو هەنگاوانەوە دەکەن کە تا ئێستا نراون، بەڵام هەندێک حیزب و سیاسەتمەداری کورد بێ دڵگرانن بەوەی کە دەڵێن دوو حیزبی سەرەکی تێدا نییەو پشتگوێ خراون .

حوسێن جەنگۆ ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی پێشڤەڕۆ ڕەخنەی لە تەڤگەری کوردی گرت کە پارتی پێشڤەڕۆ و پارتی ئەلوەحدە دوورخراونەتەوە.

حوسێن جەنگۆ ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی پێشڤەڕۆ
حوسێن جەنگۆ ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی پێشڤەڕۆ


بەڕێز جەنگۆ گوتی " پێمانوایە بەم شێوەیە نابێتە خزمەتکردنی کوردان، ئەو کارەش کە کراوە هیوایەک نییە بۆ گەلی کورد، دەبینین کە دووپارتی سەرەکی تێدا نییە و هەردوو پارتەکەش ڕۆڵی خۆیان هەیەو ناسراون. بۆیە پێمان وایە بەم شێوەیە نابێتە خزمەگکردنی گەلی کورد."

پاش هەڵوێستی ئەو دووپارتەی کە بەشدارنین، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە تویتێکدا ڕایگەیاند هەردوو پارتی لە قۆناغی سێهەمی گفتوگۆکاندا بەشدار دەبن.

لەلایەکی ترەوە، باس لەوە کراوە کە ڕێککەوتن بۆ پێکهێنانی مەرجەعیەتی سیاسی باڵای کورد کراوەو میکانیزمی نوێنەرایەتیکردن تاوتوێ دەکرێت. هەروەها لە سەردانەکەی جێمس جێفری نێردەی ئەمەریکا و کۆبونەوەی لەگەڵ هەردوو لایەنی کوردی بە وتەی ئەندامێکی شاندی پارتەکانی یەكێتی نیشتمانی کوردی PYNK ساڵح گەدۆ، جەختکراوەتەوە لە لە پشتیوانی ئەمەریکا بۆ دیالۆگی کوردی سوریا.

ساڵح گەدۆ ئەندامی شاندی PYNK
ساڵح گەدۆ ئەندامی شاندی PYNK

بەڕێز گەدۆ دەڵێت " هیوادارین لە داهاتوودا ئەو یەکڕیزییە سەربگرێت و کورد لە ئۆپۆزسیۆنی نیشتمانی سوریادا جێگەی خۆی بکاتەوە، وەک گرنگترین لایەنی کە بتوانێت چارەسەرییەک بۆ قەیرانی سوریا بە شێوەیەکی ئاشتیانە بدۆزێتەوە".

هاوکات هەوڵ و کۆششی ڕێکخراوە مەدەنییەکانیش بۆ پشتیوانی لە دیالۆگی نێوان لایەنە کوردییەکان بەردەوامە.

حسێن محەمەد عەلی، ئەندامی دەستپێشخەری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ پشتگیری کردن لە یەکڕیزی کورد دەڵێت، بەردەوامن لە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسییەکان و هەروەها فشاریان لەسەر دروست دەکەن تا بە خێرایی ناکۆکییەکانیان چارەسەربکەن.

حسێن محەمەد عەلی، ئەندامی دەستپێشخەری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی
حسێن محەمەد عەلی، ئەندامی دەستپێشخەری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی

بەڕێز محەمەد عەلی دەڵێت " دڵخۆشین بەوەی یەک ڕێزی پێکبێت، چونکە ناسنامەی کورد لە بەردەم جیهان و دۆستانی کورد نیشان دەدات تا بتوانین دەنگی خۆمان بگەیەنینە جیهان".

شایانی باسە پاش سەدانەکەی نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا، شاندێکی ئەنەکەسە لەگەڵ شاندێکی ئاشتی بەرەو مۆسکۆ بەڕێکەوت لە سەر داوای وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا.

هەروەها ئاشکرا کراوە کە لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا لێوەگەڕی باڵای کورد ڕادەگەیەندرێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:15 0:00


XS
SM
MD
LG