Accessibility links

ئەمەریکا سزا بەسەر زیاتر لە 24 کەس و لایەندا دەسەپێنێت کە پەیوەندییان بە چەکی ئێرانیەوە هەیە


کارخانەیەکی ناوەکی ئێران
کارخانەیەکی ناوەکی ئێران

بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا وتی واشنتن ڕۆژی دووشەممە سزا بەسەر زیاتر لە 24 کەس و لایەندا دەسەپێنێت کە بەشداربوون لە بەرنامەی موشەکی و ناوەکی و چەکی ئێراندا، ئەمەش سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەسەر تاراندا پتەوتر دەکات کە واشنتن دەڵێت سەپاندوویەتیەوە بەسەر ئێراندا.

بەرپرسە ئەمەریکییەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت وتی ئێران ماددەی پێویستی هەیە بۆ دروستکردنی بۆمبی ناوەکی تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ و هاریکارییەکانی لە بواری موشەکی مەودا درێژدا لەگەڵ کۆریای باکوور دەست پێکردۆتەوە. بەڵام بەرپرسەکە هیچ بەڵگەیەکی سەبارەت بەم دوو قسەیە نەخستەڕوو.

ئەم سزا نوێیانە لەگەڵ هەوڵەکانی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپدا یەک دەگرێتەوە کە تیایدا هەوڵدەدات سنوورێک بۆ دەسەڵاتەکانی ئێران لە ناوچەکەدا دابنێت و هەروەها هەفتەیەک دوای ئەوە دێت ئیماڕات و بەحرەین لەگەڵ ئیسڕائیلدا ڕێکەوتن بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان و ئەمەریکا ڕۆڵێکی سەرەکی بینی لەو ڕێکەوتنانەدا. ئەم ڕێکەوتنانەش پێدەچێت ببنە هۆی دروستکردنی بەرەیەکی بەهێز و فراوانتر دژی دەسەڵاتەکانی ئێران لە ناوچەکەدا و هەروەها ئەو دەنگدەرە ئەمەریکیانە بەلای خۆیدا ڕادەکێشێت کە پشتیوانی لە ئیسڕائیل دەکەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG