Accessibility links

زاناکانی ئەمریکا دەڵێن پێدەچێت زریانەکانی خۆر بەرەو زۆر بوون بڕوات


شارەزایانی بەڕێوبەرایەتی نیشتمانیی ئەمریکا بۆ بەرگی هەواو ئۆقیانووسەکان NOAA دەڵێن خۆر لە ساڵی یەکەمی خولی چالاکی نوێدایە، ئەوانیش لەنزیکەوە چاودێری دەکەن لەهەوڵێکدا بۆ خۆپاراستن لە زریانەکانی خۆر کە دەبێتە کێشە بۆ زەوی.

بەرپرسانی NOAA ڕوونی دەکەنەوە کە خۆر بەتەواوەتی وەک زەوی وایە، بە وەرزدا تێدەپەڕێت، زاناکان لەساڵی 1755ەوە زانیاری لەسەری تۆمار دەکەن.

کۆمیتەی پێشبینیەکانی خۆر، کە زاناکانی NOAA و ئاژانسی ناسای ئەمریکا سەرپەرشتی دەکەن، دەڵین ئەو خولانە نزیکەی 11 ساڵ بەردەوام دەبێت.

هەروەها دەڵێن کەمترین وزەی خۆر لەنێوان خۆلەکانی 24-25ی خۆردا بوە ئەو سەردەمەی خۆر کەمترین چالاکیی هەبوە- ئەمەش لە مانگی 12ی ساڵی 2019دا ڕووی داوەو، بەم پێیە زەوی بۆ 8مانگ خستە ساڵی یەکەمی خولی 25 خۆرەوە. پێشبینی دەکرێت چالاکی هەڵچوونەکانی سەر خۆر یاخود زریانەکانی سەری لە5 ساڵی داهاتوودا بگاتە ئەوپەڕی.

سەرۆکی نەخشەدانان و شیکردنەوە لە NOAA تەڵعەت ئەلسەید دەڵێت ئەگەر هەڵچوونە گەورەکانی خۆر - واتە تەقینەوەی وزەی ئیلیکترۆمەگناتیکی لەسەر خۆر – بەجۆرێک زۆر گەورە بوو، ئەوا دەبێتە کێشەی مەترسیدار بۆ زەوی، لەوانە نەمانی پەیوەندی شەپۆلی باڵا ئەوەی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و فریاکەوتن بەکاری دێنن، هەروەها سەتەلایتەکانی ئاسمان و سیستەمی دەستنیشانکردنی پێگەکانی جیهان (جی پی ئێس) . سیستەمی هاتووچۆی دەریاوانی و تەلەفوونی دەستی و سۆلار سیستەم و چەندین تەکنەلۆجیای‌دیکە.

لەوانەشە ئەو تیشکەی لەهەڵچوونەکانی خۆر دەردەچێت مەترسی بێت بۆ ئاسمانگەڕان، بەتایبەتی ئەوانەی لەدەرەوەی بنکەی ئاسمانی نێودەوڵەتی کاردەکەن، ئەوانەشی پلان هەیە لەداهاتوودا بۆ سەر مانگ بچن.

ئەلسەید دەشڵێت ناسا و NOAA بۆ کەمکردنەوەی ڕوودوەکان ستراتیجیەت و پلانی کاری نیشتمانیان داناوە.

هەروەها NOAA ناوەندێکی کەش و هەوای واڵایی دروستکردوە لە بۆلدێر لەکۆلۆرادۆ، بۆ چاودێریی چالاکی خۆر، وەک چۆن ناوەندی نیشتمانیی زریانەکان سەر بە بەڕێوبەرایەتی نیشتمانیی ئۆقیانوسەکان و بەرگی هەوا زریانە کان چاودێری دەکات.

لەمانگی ڕابردوودا ناوندی SWPC لەنزیکەوە هەڵچوونێکی بچووکی خۆری بەدی کرد، ئەو هێزە ئیلیکترۆمەگناتیکیەی لێوەی بەرهەم هات و لە زەوی نزێک بویەوە چاودێری کرابوو. خۆشبەختانە ئەو زریانە لەزەوی نەدا، بەڵام زاناکان دەڵێن زانیاریمان بەدەست هێناوە لە هەڵچوونەکانی داهاتوودا چاوەڕوانی چی بەکەین.

ناوەندی کریستی ئێسکی دایناسۆری ریکس دەخاتە مەزادەوە

ناوەندی مەزادی کریستی لەبریتانیا ڕایگەیاند گەورە ئێسکی تەواوی دایناسۆری بە (ڕیکس) ناسراوە لەمانگی 10ی داهاتوودا دەخاتە مەزادەوە.

ناوەندی مەزادەکان ڕایگەیاند ئەو ئێسکی دایناسۆرە 12 مەتر درێژە و کەمتر لە 5 مەتر بەرزە. ناسراوە بە ستان، لەسەر ناوی زانای بەبەردبوەکان ستان ساکرێۆن کە لە ساڵی 1987دا لە ولایەتی ساۆس کارۆلاینا لە ڕۆژئاوی ناوەڕاستی وڵاتیەکگرتوەکانی ئەمریکا دۆزیەوە.

جیمس هیسلۆب تایبەتمەند بە زانستی مێژووی سروشتی لە مەزادخانەی کریستی ووتی "زاناکان ئەوانەی تەماشی ئێسکەکەیان کردوە هەڵەبوون کەتێگەیشتوون ئەوە هی جۆری ترایسیراتۆبسە، پەوپێیەی زۆرترین ئێسک لەو جۆرە دایناسۆر دەدۆزرێتەوە.

جیمس دەڵێت کەس بەمەی نەزانی هەتا ساکرێۆن لەساڵی 1992دا ئێسکەکانی برد بۆ پەیمانگای بلاک هیڵز بۆ توێژینەوەی جێۆلۆجی.

هیسلۆب ووتی زاناکانی بەبەردوو لەپەیمانگاکە بەوردیی ئێسکەکەیان هەڵکەند وجیاکاریان بۆ کردوە و دواتر کۆیانکردوە، لەکۆتایی‌دا بۆیان دەرکەوت لەکۆی 300 پارچە ئێسک 188 دانەی زیاترە لە هەچ ئێسکی دایناسۆریک پێشتر دۆزیویانەتەوە.

هیسلۆب دەڵێت لە ساڵی 1995 و 1996 ستان لەژاپۆن نمایش کراو دواتر لە هێل سیتی لە ساوس داکۆتا.

بوونی ئێسکی تەواوی (تیرێکس) زۆر دەگمەنە، دواجار خراوەتە مەزادەوە لە ساڵی 1997دابوو، کاتێک مۆزەخانەی جیڵد لە شیکاکۆ ئۆتۆمۆبێلی بەناوبانگی(سۆ)ی بە 8.36 ملێۆن دۆلار کڕی. هیسلۆب ووتیشی ناوەندی مەزادی کریستی هیواخوازە لەو نرخە زیاتر بەدەستبێنێت کاتێک لە 6ی مانگی 10دا دەخرێتە مەزادەوە.

ناوەندی مەزادی کریستی دایاناسۆرەکە تا ناوەڕاستی مانگی 10 لە ناوەندی مەزادخانەی مانهانتن لەچوارچێوەی کریستاڵدا بۆ بینەران نمایش دەکات.

دووکەڵی سووتانی دارستانەکان کێشەی تەندروستی بەرزدەکاتەوە

خراپترین هەوا لەجیهاندا لەم هەفتەیەدا لەوناوچانە نیە بەردەوام هەوایان پیسە وەک هیندستان وچین، بەڵکوو لەڕۆژئاوای وڵاتیەکگرتوەکانی ئەمریکایە، سووتانی دارستانەکان ناوچەکەی بەدووکەڵ داپۆشیوە.

کۆمپانیای IQAir.com کە نەخشەی پیسبوونی هەوا لە شارە گەورەکان بڵاودەکاتەوە، دەڵێت لەهەفتەی ڕابردوودا پۆرتلاند لە ولایەتی ئۆریگن لەپلەی یەکەمدا بوە.

ناوچەی کەنداوی سانفرانسیسکۆ ڕۆژی 5 شەممەی ڕابردوو 30 ڕۆژی بەردەوامی تێپەڕاندا لە دۆخی باری نائاسایی کەش و هەوای ناتەندروست. ئەمەش درێژترین کاتە تۆمار کراوە، ژمارەی تۆمارکراوی پێشوو 14 ڕۆژ بوە لەسەروەختی ئاگرکەوتنەوەی ساڵی 2018.

لەوڵاتەیەکگرتوەکانە بۆ بەرازیل بۆ ئوسترالیا بۆ جەمسەری باکوور، گۆڕانکاری کەش و هەوا هۆکارە بۆ بەرزبوونەوەی کەوتنەوەی ئاگری دارستانەکان و پیسبوونی ژینگە.

زاناکان دەزانن پیسبوونی هەوا لەوانەیە کووشندە بێت. توێژینەوەیوکی سەرەکی گەورە بۆی دەرکەوتوە وردیلە بچووکەکانی هەوای پیس ناسراو بە PM2.5 پێنجهەم هۆکاری مەترسیدارە بۆ مردن لەجیهاندا.

بەڵام توێژینەوەکان سەنگیان خستۆتە سەر درێژیی کاتی بەردەوامی هەوای پیس بۆ سەر تەندروستیی، زاناکان زۆر لەبارەی کاریگەریە بەردەوامەکان نازان لەچەند ڕۆژێک یاخود هەفتەدا دەیخاتەوە لەسەر هەناسەدان بەهۆی دوکەڵی سووتانی دارستانەکان.

شارەزایان دەڵێن ئەو بوارە جێگای توێژینەوە بەچالاکیی، بەڵام هێشتا کەلێنی گەورە هەیە.

ئەوی جێگای نیگەرانیە زۆربوونی کەوتنەوەی ئاگری دارستانەکانە بەگەورەیی کە ڕووداوی لابەلا نیە بەڵکوو زۆر لەوە گەورەترە.

کیس بین لە ناوندی توێژینەوەی خاوێنیی هەوا لە زانکۆی کالیفۆرنیا لە دیڤێز، دەڵێت " بەردەوامین لە بەدیکردنی زیادبوونی ئەو جۆرە ڕووداوانە تادیت تووندتر دەبێت".

برسیاری سەرەکی ئەوەیە کاریگەریەکانی دوبارەبوونیەوی دوکەڵ هەموو هاوینێک بۆ ماوەیەکی زۆر و ڕێژەی زیاتر چۆن دەبێت، دەڵێت لەوانەیە ساڵ دوای ساڵ پیسی کەڵەکە بێت .

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:26 0:00


XS
SM
MD
LG