Accessibility links

حوسییەکان 5 هاوڵاتی عەرەبستانی سعودیە بریندار دەکەن


5 کەسی سیڤیل بریندارن لە گوندێکی ناوچەی جازان لە باشوری عەرەبستانی سعودیە لە ئاکامی ئەو هێرشەی شانشینی عەرەبستانی سعودیە دەڵێت یاخیبوانی حوسییەکان لە وڵاتی یەمەنەوە کردویانە.

دەزگای بەرگری سیڤیلی لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت میلیشیا حوسییەکان کە ئێران پشتیوانییان دەکات لەناو یەمەنەوە هێرشەکەیان کردۆتە سەر گوندنشینە سیڤیلیەکانی ئەو ناوچە هاوسنورییە.

بەپێی ئەو ڕاگەیەندراوە 3 ئۆتۆمبێلیش زیانیان پیکەوتووە و دەشڵێت بریندارەکان دەسبەجێ گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و لە بارێکی جێگیری تەندروستیدان.

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، حوسییەکان هیچ باسێکیان لەو هێرشە نەکردووە بۆ سەر ناوچەی جازان.

لەم چەند مانگەی ڕابردوودا حوسییەکان هێرشەکانی خۆیان چڕ کردۆتەوە بۆسەر ناوچەکانی باشوری شانشینی عەرەبستانی سعودیە و هەروەها بۆ سەر شاری ڕیازیش.

هاوپەیمانێتی بەسەرکردایەتی عەرەبستانی سعودیە کە زیاتر لە 5 ساڵە شەڕی دژی حوسییەکان دەکات، دەڵێت توانیویەتی بەرەنگاری زۆربەی هێرشەکانی حوسییەکان ببێتەوە.

XS
SM
MD
LG