Accessibility links

دکتۆر جەبار قادر : ئێران مەترسی لەوەدا دەبینێت چواردەوری دەبێتە دەسەڵاتی ئەمریکا و ئیسرائیل


دکتۆر جەبار قادر
دکتۆر جەبار قادر

ئێران هەڕەشە لەوڵاتانی کەنداو دەکات و دەڵێت ڕێکەوتنی ئەو وڵاتانە مەترسین بۆ سەر ئێران.

تاران چۆن و لەچ ئاستێکدا ئەم مەترسیانە دەبینێت؟

لەوەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە و چەندین پرسیاری‌دیکە، دکتۆر جەبار قادر شارەزای کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەگفتوگۆیەکدا بۆ دەنگی ئەمریکا لەگەڵ وریا کاڵێ دەڵێت " ئێران لەو ئاستەدا هەست بەمەترسی دەکات،دەبینێت چواردەوری دەگیرێت، ئەو ناوچەیە دەبێتە دەسەڵاتی ئەمریکا و ئیسرائیل، کەنداو بۆ ئێران هەستیارە و لەوێوە ئیسرائیل زۆر بەباشتر دەتوانن چاودێریی کردەوەکانی ئێران بکەن".

دکتۆر جەبار پێیوایە؛ مەترسی ئێران لەوەدایە کە دەزانێت توانای ئیسرائیل لەو وڵاتانەدا چۆن دەتوانێت ببێتە فاکتەرێکی زۆر کاریگەر لەبارەی پێشکەوتنی تەکنەلۆژی و ئابوریەوە وچۆن بیانکات بەبنکەیەک بۆ کردەوە ئابوری و تەنانەت سیاسی و ستراتیژیەکانیشی، دەڵێت "لەسنورەکانی لوبنانەوە تائیسرائیل و وڵاتی ئوردنیش هاوپەیمانە, وڵاتانی کەنداویش، واتە ئەو بازنەیەی بەدەوری ئێراندا هەیە و لەگەڵ ئەوفشارە ئابوریە زۆرەی لەسەری هەیە، گەلانی ناوچەکەش بەتایبەتی وڵاتە عەرەبیەکان زۆریان دژی ئێران ڕاوستاون".

زانیاری زیاتر لە درێژەی گفتووگۆکەدایە

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:03 0:00


XS
SM
MD
LG