Accessibility links

کاردانەوەکان سەبارەت بە دروستکردنی "گروپی زەربەت" لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە


ئاژانسی هەواڵی بڵومبێرگ لە ڕاپۆرتێکدا تیشکی خستۆتەسەر هەوڵەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ دروستکردنی هێزێکی چەکدار بە ناوی "گروپی زەربەت" لە ناوچە و گەڕەکەکانی شاری تاران بە بیانووی بەرنگاربوونەوی خراپکاران ، هەروەها هەمان پلانی بۆ پارێزگای خوزستانی دەوڵەمەند بە نەوتیش هەیە.

بلومبێرگ دەڵێت ، هەرچەندە هیچ هەواڵێکی نوێ نییە کە باس لە نائارام بوونی پایتەختی ئێران بکات ، بەڵام ڕەنگە ئەو کارانە پەیوەندی بەو توڕەبوونە زۆرانەوە هەبێت کە پاش لەسێدارەدانی زۆرانبازی ئێرانی نەوید ئەفکاری، لە تۆرە کۆمەلایەتییەکاندا سەریان هەڵداوە.

بارودۆخی خراپی ئابووری لە ئێران بوو بە هۆی ئەوەی لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا بە لانیکەمەوە 3 جار ناڕەزایەتی جەماوەری لە ئێران دروست ببێت. لە 9 مانگی 9دا سەرۆک ترامپ ئاماژەی بە داڕووخانی ئابوریی ئێران کرد و گوتی بەرهەمی ناوخۆیی گشتی ئێران 24% دابەزیوە .

ژمارەیەک لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەڵێن کە ئامانجی "گروپی زەربەت" سەرکوتکردنی خۆپیشاندەرانە نەک بەرنگاربوونەوەی بەدکاران.

XS
SM
MD
LG