Accessibility links

کیم کارداشیان وێست ئینستگرامەکەی وەکو ناڕەزایی دەربڕین لە دژی فەیسبوک دادەخات


کیم کارداشیان وێست و ژمارەیەک کەسایەتی تر ڕایانگەیاند وەکو ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بە "قسەی ڕەق، هەراسانکردن و خراپبەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان" بۆ ماوەی ڕۆژێک هەژماری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیان ڕادەگرن.

کارداشیان وێست لە بەیاننامەیەکی سیاسیدا کە ڕۆژی سێشەممە بڵاوی کردەوە دەڵێت کە "بەکارهێنانی توڕە کۆمەڵایەتییەکان وهەروەها زانیارییەکان بە شێوەی خراپ کاریگەری گەورەی لەسەر دیموکراسی و هەڵبژاردنەکانمان هەیە."

لە درێژەی ڕاگەیاندنەکەی کە خاتوون کارداشیان لە هژماری تویتەری خۆیدا بڵاوی کردۆتەوە دەڵێت " چیتر ناتوانم دانیشم و بێدەنگ بم لەکاتێکدا کە ئەم پلاتفۆرمانە ڕێگایان پێدەدرێت بەردەوام بن لە بڵاوکردنەوەی ڕق و کینە و پڕوپاگەندە و بەکارهێنانی خراپی زانیارییەکان."

بڕیاری ئەم کەسایەتییانە بەشێکە لە کەمپینی #StopHateforProfit کە ڕێکخراوە ناسراوەکانی مافی مەدەنی دەستیان پێکردوە و داوا لە کەسەیاتییە ناودارەکان دەکەن لە دژی خراپ بەکارهێنانی تۆڕەکان هەڵوێست بنوێنن.

بڕیارەکەی خاتوو کارداشیان وێست و کەسایەتییە ناودارەکانی دیکە بۆ ڕاگرتن و داخستنی هەژمارەکانیان لە توڕەکاندا بۆ ماوەی 24 سەعاتە و لە سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممەوە دەستیپێکرد.

کەسایەتییە ناودارەکانی دیکەی بەشدارن لەم کەمپینەدا بریتین لە لیۆناردۆ دیکاپریۆ و ساشا بارۆن کۆهێن و جێنیفەر لۆرێنس و گۆرانیبێژی بەناوبانگ کێتی پێری.

گۆرانی بێژی ئەمەریکایی کەتی پێری
گۆرانی بێژی ئەمەریکایی کەتی پێری

کەتی پێری لە ئینستگرامەکەی خۆی نووسیویەتی "من ناتوانم چیتر بێکار دانیشم لە کاتێکدا ئەم پلاتفۆرمانە چاوی خۆیان داخستوە لە ئاستی ئەو گرووپ و پۆستانەی کە زانیاری خراپ و ڕق بڵاو دەکەنەوە."

XS
SM
MD
LG