Accessibility links

ئادەم مەحمود: دڵنیام ئەوە خەڵکەی کە نایەت پشکنین بکات لەبەر 60 هەزار دینارەکەیە و لە ماڵەوە دادەنیشن و دەوروبەری خۆشیان توش دەکەن


بەپێی کاربەدەستانی کەرتی تەندروستی و بەشێک لە تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشێکی زۆر لەو کەسانەی کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن سەردانی نەخۆشخانەکان ناکەن و لە ماڵەوە خۆیان کەرەنتینە دەکەن بەشێکیان هۆکارەکەی بۆ گرانی نرخی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەگەڕێننەوە.

ئادەم مەحمود بەڕێوەبەری کارگێڕی سەنتەری چارەسەری کۆرۆنا لە هەولێر لە وتووێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا گووتی " ئەو نەخۆشانە وەردەگرین کە بە ئۆتۆمبێلی نەخۆشگواستنەوە دێن و ڕێژەکەش لە کەمبوونەودا نییە و لە زیادبووندایە بەڵام حاڵەتەکان باشترن کۆرۆنا لاوازترە وەک پێشتر بەهێز نییە. ئەو حاڵەتانە کەمترن کە خەڵکێکی زۆر ئامێری هەناسەدانی پێویستە، پشکنینەکان کراون بەپارە بۆ هەر پشکنینێک نرخی شەست هەزار دینار دانراوە بۆیە خەڵک کەمتر پشکنین دەکات چونکە هەیە شەست هەزار دینار نادات بۆ پشکنینێکی کۆرۆنا، حکومەت توانای ئەوەی نییە ئەو هەموو پارەیە خەرج بکات و زیاتر پشکنین بۆ خەڵک بە خۆڕایی بکات و خزمەتگوزاری لە نەخۆشخانەکان دابین بکات."

ئادەم مەحمود هەروەها گووتیشی" دڵنیام کە خەڵک نایات پشکنین بکات لەبەر ئەو شەست هەزار دینارەیە، لە ماڵەوە دادەنیشێت و دەوروبەری خۆیشی تووش دەکات. پێشتر کە بە خۆرایی بوو دەهاتن بەڵام لە ئێستادا لەوانەیە پارەی پشکنینیان نەبێت بۆیە ئاماری تەواومان لا نییە لەبەر ئەوەی خەڵکەکە نایەنە نەخۆشخانە، داوا دەکەین ئەوانەی نەخۆش بوون و هەست بە نیشانەکان دەکەن سەرەدانی نەخۆشخانەکان بکەن و داواش لە حکومەت دەکەین کە پشکنینەکان هەرزانتر بکەن بۆ ئەوەی خەڵک زیاتر بێت و ڕێژەی تەواومان بدەنێ ئێستا ئامارمان لێ تێکچووە و نازانین چەند کەس تووشبووە و چەند کەس چاکبوونەتەوە. نە وەزارەتی تەندروستی و نە لە لای ئێمە ئامارەکان نازانین لەبەر ئەو پشکنینەی کە کراوەتە شەست هەزاردینار."

لە میانەی وتووێژەکەدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا ئادەم مەحمود بەرێوەبەری سەنتەری چارەسەری کۆرۆنا ڕایشیگەیاند" ئەوانەی ئێستا تووش دەبن بە قورسی نایگرن نیشانەکانی ئێستازۆربەیسەرئێشەیە یان بۆن و تامی نامێنێت هەر ئەوەندەیە جاری وا هەیە ئاگاشی لێ نییە لێی تێدەپەرێت زۆر بە ئاسایی هاتۆچووش دەکات و کێشەی نییە لە هەناسەدان و بێتاقەتی".

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:27 0:00


XS
SM
MD
LG