Accessibility links

گومانبارێک لە دۆسێی دەستدرێژی کردنی سێکسی بۆ سەر ژنێک لە پاکستان دەستگیردەکرێت


خۆپیشاندانی ناڕەزایی دەربڕین دژی دەستدرێژیکردنی سێکسی بۆ سەر ژنان

پۆلیسی پاکستان دەڵێت یەکێک لەو دوو کەسەیان دەستگیرکردووە کە گومان وایە دەستدرێژی سێکسی کردبێتە سەر سەر ژنێک لەسەر شاڕێگەیەکی دورە دەست.

ئەم ڕاگەیاندنەی ڕۆژی دووشەممەی پۆلیس دوابەداوی ئەوە دەێت کە ڕۆژی یەکشەممە کەسێکی تریان بە هەڵە دەستگیرکردبوو لەسەر هەمان دۆسێ بەڵام دواتر ئازاد کرابوو.

ئەو دەستدرێژیکردنە سێکسییە هەفتەی ڕابردوو لە نزیک شاری لاهورەوە ڕوویدابوو، بووە مایەی واقوڕمانی پاکستان، هەرچەندە پەلاماردانی ژنان شتێکی باوە لەو وڵاتە موسڵمانە کۆنەپارێزەدا.

ئەو ڕووداوە ژمارەیەک خۆپیشاندانی ناڕەزایی دەربڕینی بەدوای خۆیدا هێناوە لە چەند شارێکی وڵاتەکەدا، لەوانە ئیسلام ئاباد و کەڕاچی و لە خۆپیشاندانەکاندا ناڕەزایی دەربڕدراوە بەرامبەر بە هێرشکردنە سەر ژنان.

ئەو ئافرەتە لەلایەن دوو چەکدارەوە دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر پاش ئەوەی لەو شەودا ئۆتۆمبێلەکەی لە شاڕێگەیەکی هەرێمی پەنجابدا بەنزینی لێ دەبڕدرێت و بە ناچاری لە قەراغی ڕێگەکە دەوەستێت.

پۆلیس دەڵێت ئەو ژنە دەرگاکانی ئۆتۆمبێلەکەی کڵۆمداوە و تەلەفونی کردووە بۆ یارمەتیدانی، بەڵام لەو کاتەدا هێرشبەرەکان پەنجەرەی ئۆتۆمبێلەکە دەشکێنن و ژنەکە ڕادەکێشنە دەرەوەی ئۆتۆمبێلەکە و لەبەردەم هەردوو منداڵە زارەترەک بووەکانیدا دەستدرێژی سێکسی دەکەنە سەر.

ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، پۆلیس 15 کەسی بە مەبەستی لێکۆڵینەوە دەستگیرکرد، ڕۆژی یەکشەممەش پۆلیس کەسێک دەستگیر دەکات و وێڕای نکوڵی کردنی لەوەی ئەو دەستدرێژییە سێکسییەی کردبێت، بەڵام لە گرتوخانە هێڵراوەتەوە.

وەقار ئەلحەسەن دەڵێت بە هەڵە ناوی کەوتۆتە ناو ئەم دۆسێیەوە چونکە سیم کارتی تەەفونەکەی لەلایەن هاوڕێیەکییەوە بەکارهێنراوە. دواتر پۆلیس ئەو هاوڕێیەی دەستگیر دەکات و دەرکەوتووە یەکێک بێت لە گومانبارەکان.

ئەسمان بوزدار، فەرمانڕەوای هەرێمی پەنجاب ڕۆژی دووشەممە، ناوی گومانبارەکەی ئاشکرا کرد و دەڵێت ناوی شەفەقەت عەلییە و پەیمانیشی داوە، عابد مەلحی، گومانباری دووهەمیش بەم زووانە دەستگیربکرێت.

چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ داوا دەکەن عومەر شێخ، سەرکردەی پۆلیسی پەنجاب لە کارەکەی لابدرێت چونکە لەو ڕووداوەدا لۆمەی ئەو ژنەی کردووە کە بۆچی بە تەنیا لەگەڵ دوو مناڵەکەیدا بە ئۆتۆمبێل دەڕوات و نەیزانیوە بەنزینی پێ نییە.

دواتر شێخ داوای لێبوردنی کردووە و وتوویەتی ئەو قسانەی بۆ لۆمەکردنی ئەو ژنە نەبووە

دەستدرێژی سێکسی لە پاکستان شتێکی دەگمەنە، هەرچەندە هەراسانکردنی سێکسی و توندوتیژی دژی ژنان ڕاپۆرتێکی زۆری لەسەر دەدرێن.

ساڵانە نزیکە 1000 ژن لە پاکستان دەکوژرێن بەناوی شەرەفەوە، بەهۆی ئەوەی وەک دەگوترێت پێشێلی ڕێنوماییە کۆنەپارێزییەکان دەکەن لە ڕووی خۆشەویستی و ژیانی هاوسەرگیرییەوە.

XS
SM
MD
LG