Accessibility links

3 سەربازی لوبنانی دەکوژرێن


لەشکری لوبنان دەڵێت 3 سەرباز کوژراون و سەربازێکیش بریندارە هاوکاتی هەوڵەکەیان بۆ دەستگیرکردنی گومانبارێکی تێرۆریست لە ماڵەکەیدا لە باکوری لوبنان.

لە ڕاگەیەندراوێکی لەشکری لوبناندا ئاماژە بەوە کراوە " هاوکاتی هێرشکردنە سەر تێرۆریستێکی لەلایەن یاساوە داواکراوە، تەقە لە دەستەیەکی چاودێری لەشکری کراوە و هەروەها بە هەنارۆکیش هێرش کراوەتە سەر سەربازەکان."

هەر لەو ڕاگەیەندراوەدا نوسراوە کە باری تەندروستی سەربازە بریندارەکە ناجێگیرە و برینەکەی سەختە.

لەشکر کەوتۆتە کێوماڵ کردنی ناوچەکە بۆ دۆزینەوەی هێرشبەرەکان.

لەو ڕاگەیەندراوەی لەشکردا، هیچ باسی ئەوە نەکراوە ئایا گومانبارە تێرۆریستەکەیان دەستگیرکردووە یان نا.

میدیا لە لوبنان دەڵێت لەشکر بە شوێن شانەیەکی میلیشیاکاندا دەگەڕێت بە ناوی شانەی خالید ئەلتەڵاوی کە بڕوا وایە ئەو گروپە لە پشت ڕووداوی کوژرانی دوو ئەفسەری پۆلیسەوە و هەروەهاش کوژرانی کوڕی شارەوانی کەفتونەوە بن لە باکوری لوبنان.

پۆلیس ڕۆژی 22ی مانگی هەشت، واتە یەک ڕۆژ دوای کوژرانی دوو ئەفسەرەکەی پۆلیس، گومانبارێکی دەستگیر کردووە لە ئۆردوگایەکی پەنابەرانی فەلەستینیدا کە دەکەوێتە باکوی شاری تەرابولسی لوبنانەوە.

XS
SM
MD
LG