Accessibility links

کازمی گۆڕانکاری لە پۆستەکاندا دەکات


موستەفا ئەلکازمی، سەرەک وەزیری عێراق موستەفا غالب دەستنیشان دەکات بۆ پۆستی بەڕێوبەری بانکی ناوەندی وڵاتەکە، وەک ئاژانسی فەرمی دەنگ و باسی عێراق ڕایگەیاندووە، بەڵام وردەکاری زیاتری باس نەکردووە.

ئابوری عێراق و کەرتی پیشەسازی نەوت لەو وڵاتەدا تێکشکاون بەهۆی چەندان ساڵی شەڕ و سزاکان و هەروەهاش بەهۆی شەڕی سەرسەختانەی یاخیبووانی ئیسلامییەوە.

عێراق پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێت بۆ دابین کردنی لە سەدا 97ی بودجەکەی.

عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق لە هەفتەی ڕابردوودا بە پەرلەمانی وڵاتەکەی وتبوو، چاکسازییەکان لە بواری ئابوری عێراقدا پێنج ساڵ کارکردنی دەوێت لە کاتێکدا قەرزی ناوخۆیی وڵاتەکە بە ڕێژەی لە سەدا 80 بۆ 90 بەرزبۆتەوە و هەروەهاش ئەو قەرزانەی عێراق لە دەرەوە کردوونی گەیشتۆتە 133 ملیار دۆلار.

سەرەک وەزیری عێراق ژمارەیەک گۆڕانکاری تریشی کردووە لە پۆستەکانی تری وڵاتەکەیدا لەوانە، ئەمینداری گشتی بەغدا، سەرۆکی دەستەی نیشتمانی وەبەرهێنان، بەڕێوبەری بانکی بازرگانی، بریکاری دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و هەروەها گۆڕانکاریشی لە پۆستی سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراقیشدا کردووە.

XS
SM
MD
LG