Accessibility links

مستەفا کازمی سەردانی هەولێر دەکات


ڕۆژی پێنجشەممە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و شاندێکی یاوەری سەردانی هەرێمی کوردستانیان کرد و لەگەڵ کاربەدەستە باڵاکانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.

کاربەدەستان و سیاسەتمەدارانی هەرێمی کوردستان پێیان وایە بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گرفت و پرسە ئاڵۆزەکانی نێوان هەردوولا شاندە عێراقیەکە سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە.

سەمیر هەورامی گوتەبێژی جێگری سەرۆک وەزیری هەرێمی کوردستان سەبارەت بە هاتنی شاندەکە لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " سەبەرەت بە دەروازە سنورییەکان و داهاتی ناوخۆ پێمان ڕاگەیاندوون ئێمە هیچ هێڵێکی سورمان نییە و پابەند دەبین بە دەستورەوە."

لە نێو ئەو بابەتانەی کە تاوتوێ کراون بابەتی نەوت، مووچە و بودجە و خاڵە سنوریەکان و داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانن، سیاسەتمەداری دێرین مەحمود عوسمان دەڵێت " هاتنیان تەنها بۆ مەسەلەی پارەیە، کێشەکانی تر باس ناکرێن. بابەتەکانی تری وەکو مادەی 140، پێشمەرگە و نەوت و غاز باس ناکرێن. ئێستا باس باسی بودجە و موچەیە."

دکتۆر کیفاح مەحمود نوسەر و شرۆڤەکاری سیاسی پێی وایە سەردانەکەی مستەفا کازمی بۆ چەند شتێکی گرنگە لەوانەدا ، بەشی هەرێم لە میزانیەی عێراق و خاڵە سنورییەکان وە هەروەها ناوچە جێناکۆکەکان. دکتۆر کیفاح پێی وایە ئەم سەردانە دەشێت هەندێک لە کێشەکان چارەسەر بکات.

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:59 0:00


XS
SM
MD
LG