Accessibility links

ناسا ماشێنی نوێی مووشەکی واڵایی تاقیدەکاتەوە


دەنگی ئەمریکا- ئاژانسی واڵایی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا و ناسا و کۆمپانیا فڕۆکەوانی نرۆسڕۆب گروومان ڕۆژی 4 شەممەی ڕابردوو تاقیکردنەوەیەکی گشتگیریان ئنجامدا بۆ ماشێنێکی مووشەک ناسراوە بە "Flight Support Booster" کە یەکەم ئەرکی داهاتووی چوون بۆمانگی پێدەکرێت.

لەکاتی تاقیکردنەوەدا لە دامەزراوەی نۆرسرۆب گروومان لە پرۆمۆنتۆری لە ولایەتی یوتا، ماشینی مووشەکەکە بەدرێژیی لەسەر زەوی جێگیکراوە، درێژیەکەی 47 مەترە، بۆ ماوەی زیاتر لە 2 دەقیقە کار‌ی‌پێکرا، بڕی 1.6 ملێۆن کیلۆگرام پاڵەپەستوۆی بەرهەم هێنا.

ئاژانسی ناسا و نۆرسرۆپ گروومان ئامارەکان لە تاقیکردنەوەکە بەکاردێنن بۆ هەڵسەنگاندی کاری ماشینەکە بەبەکارهێنانی تەکنەلۆجیای نوێ کە دەتوانرێت لەگەڵ تەکنەلۆجیای داهاتوودا هەمئاهەنگ بێت. ناسا گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیای نۆرسرۆپ گروومان کردوە بۆ بنیاتنانی تەکنەلۆجیای پەرەپێدراو بۆ گەشتە مووشەکیەکانی داهاتوو.

لەسیستەمی هەڵدانی مووشەکدا ناسراو بە (SLS) سەر بەناسا دوو مووشەکی هاوشێوە بۆهەڵدان بەکاردێن، ئەوەش بەهێزترین مووشەکە تائێستا ئەو ئاژانسە دروستی کردبێت، %75ی سووتەمەنی پێویست بۆ هەڵدانی مووشەک بۆ واڵایی کەمتر دەکاتەوە.

ناسا دەڵێت (SLS) تەنها مووشەکە بتوانێت کەشتیی واڵایی ئۆرێۆن و ئاسمانگەڕان و پێداویستیی لەیەک ئەرکدا بۆ مانگ بنێرێت.

ناسا بەئامانجی بەدەستهێنای زانیاری زیاتر لەسەر بارام (مەریخ) و ناردنی مرۆڤ لەناوەڕاستی ساڵی 2030دا بۆ ئەو هەسارەیە، پلانی هەیە بەهاتنی ساڵی 2024 لەئەرکێکدا یەکەم خانم و پیاوێک بۆ سەر مانگ بنێرێت.

ئەم تاقیکردنەوە سەرکەوتوەی ماشێنەکە ڕێگا خۆش دەکات بۆ ئەرکی دهاتوو بە ناردنی کەشتی‌یەک بێ مرۆڤ لە ناوەندی واڵایی کەنەدیەوە لەفلۆریدا لەساڵی داهاتوودا، بەر لە ناردنی ئەرکی داهاتوو بەسەرنشینەوە لەساڵی 2023دا.

کۆمپانیای نیورالینک جپ لەمێشکی گیانداراندا دەچێنێت

کۆمپانیای نیورالینک Neuralink تایبەت بە زانستی هەستەدەمار سەر بەڕابەری کارداریی ملیاردێر ئیلۆن موسک ڕۆژی هەینی ئاشکرای کرد جپێکی کۆمپیوتەریان بەگورەیی پارەی ئاسن لەمێشکی بەرازێکدا بەناوی (گێرترود) بۆ 2 مانگ داناوە، ئەمەش هەنگاوێکی پێشوەختە بەرەو ئامانجی چارەسەری نەخۆشیەکانی مرۆڤ و بەهەمان شێوەی چاندن.

کۆمپانیای نیورالینک لەناوچەی کەنداوی سانفرانسیسکۆ لە لایەن کۆمپانیای (تێسلا) و سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای (سپەیس ئێکس - موسک) لەساڵی 2016دا دامەزرا، ئامانجی چاندنی ئامێری بێتەلە لەنێوان مێشک و کۆمپیوتەردا بەبوونی هەزاران جەمسەری ئیلیکتریکی کاربکات و لەزۆرترین ئەندامی ئاڵۆزی مرۆڤدا بۆ یارمەتیدانی لەچارەسەری دۆخەکانی نەخۆشی مێشک بەکاربێت، وەک ئەلزەهایمەر و خڵەفان و بریندابوونی بڕبرەی پشت و لەکۆتایی‌دا تێکەڵبوونی مرۆڤ بە تەکنەلۆجیای زیرەک.

موسک لەڕێگەی پەخشی ئینتەرنێتەوە ووتی "ئەوئامێرەی دەچێنرێت دەتوانێت ئەو کێشانە چارەسەرکات"، ئاماژەی بە نەخۆشیەکانی بیرچوونەوە و گرفتی بیستن و خەمۆکی و نەخەوتن دا.

موسک کاتی دیاری نەکرد بۆ بەدەستهاتنی ئەو تەکنەلۆجیایە، پێدەچێت لەلێدوانەکانی پێشتری پەشیمان بووبێتەوە دەربارەی تاقیکردنەوە لەسەر مرۆڤ بەهاتنی کۆتایی ئەمساڵ. سەرۆکی نەشتەرگەریی لەکۆمپانیاکە، دکتۆر ماسێۆ ماکدوگال ووتی " یەکەم تاقیکردنەوەی کۆمپانیای نیورالینک لەگەڵ ژمارەیەک مرۆڤی نەخۆش بەئامانجی چارەسەری ئیفلیجی و نیمچەئیفلیجی دەکرێت".

زاناکانی هەستەدەمار کە کارمەندی کۆمپانیاکە نین دەڵێن ئەوەی کۆمپانیای نیورالینک ئاشکرای کرد هەنگاوی گەورەی ناوە، بەڵام ئاگاهیاندا بە پێویستیی بەتویژینەوەی درێژخایانی زیاتر.

موسک ووتی کۆمپانیاکە 3 بەرازی تاقیکردنەوەی هەیە هەریەکەوە 2 چپی بۆ دانروە، لە یەکێک لەبەرازەکاندا بەناوی (گریترود)دا چێنراوە بۆ کۆنترۆڵکردنی لووت و تائێستا داتاکانی کۆمپیوتەر کارکردنی چپەکە بەباشی دەردەخات.

ماسک ووتیشی پانیی چپەکە 23 ملیمەترە و بەوایەری باریک بەمێشکەوە دەبەسترێتەوە.

گرایمێ مووفات زانای توێژینەوەی زانستی هەستەدەمار لەزانکۆی تۆرۆنتۆ ووتی "ئەو پەرەسەندنەی نیورالینک بەدەستی‌هێناوە هەنگاوی گەورەیە لەپێش زانستی ئێستاوەیە بەهۆی بچووکیی چپە نوێکەوە و توانای گواستنەوەی وزە و زانیاری بێتەل".

سێرجی ستاڤسکی زانای هەستەدەمار لە زانکۆی ستانفۆرد ووتی "لەوەتای ساڵی 2019ەوە کۆمپانیاکە یەکەم چپی ئاشکراکرد پەرەوپێشوننی گەورەی بەدەستهێناوە سەرنج ڕاکێشە.

ستاڤسکی ووتی "پەروپێشچوون بەرەو سیستەمی جێنراو بەتەواوەری لەچەند بەرازێکدا کارێکی سەرنج ڕاکێشە، لەوباوەڕەدام تیشک دەخاتە سەر خاڵی بەهێزی بوونی تیمێکی گەورەی شارەزایی جیاواز، سەنگی دەخەنە سەر ئەو کێشەیە".

هەندێک توێژەرەوە وتیان پێویستیی بەتوێژینەوەی زیاتر هەیە بۆ دەستنیشانکردنی تەمەنی کارکردنی ئامێرەکە.

زانایاکی کۆمپانیاکە لەکاتی ئاشکراکردنی چپەکەدا ووتی، لەڕێگای خوێندنەوەی شەپۆلەکانی مێشک دەتوانرێت تێگەیشتنمان لەنەخۆشیەکانی هەستەدەمار فراوانترکات.

کۆمپانیای ئامازۆن ڕەزامەندیی بەرێوبەرایەتی فڕۆکەوانی فیدراڵی بۆ کواستنەوەی شمەکی بچووک بەدۆرن بەدەست دێنێت.

نیویۆرک – کڕینی شمەک و پێداویستی لەئامازۆن و بەدەستگەیشتنی لەئاسمانەوە بەمنزیکانە بەکڕیار دەبێتە ڕاستیی.

بەڕێوبەرایەتی فڕۆکەوانی فیدراڵی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا ڕۆژی 2 شەممە ڕایگەیاند مۆڵەتی بەخشیوەتە کۆمپانیای ئامازۆن بۆ گواستنەوەی شمەک لەڕێگای درۆنەوە بۆ کڕیار.

لایخۆیەوە ئامازۆن ووتی "پەسەندکردنی مۆڵەتەکە هەنگاوێکی گرنگە"، بەڵام ووتیشی هێشتا تاقیکردنەوە لەسەر توانای گواستنەوەی ئەو درۆنانە دەکرێت. کۆمپانیاکە ئاشکرای نەکرد وەک دەسپێکی کات کەی کار بەو سیستەمە بۆ گەیاندن دەکرێت.

گەورە کۆمپانیای فرۆشتن لەسەر ئینتەرنێت چەند ساڵێکە کار لەسەر بەدەستهێنانی ئەو سیستەمە دەکات، بەلام بەهۆی گرفتەکانی ڕێکخستن، کارەکەی خاوبوونەوەی تێکەوت. لەمانگی 12ی ساڵی 2013دا سەرۆکی جێبەجێکار و دامەزرێنەری ئامازۆن (جێف بیزۆس) لەچاوپێکەوتنێکی تەلەفیزێۆندا ووتی لە5 ساڵی داهاتوودا درۆن شمەک بۆ ماڵی کڕیارەکان دەگوازێتەوە".

لەسالی رابردوودا ئامازۆن درۆنێکی ئاشکرا کرد ئۆتۆماتیک بەڕێوە دەچێت و بەئیلیکتریک کاردەکات، دەتوانێت 2.5 کیلۆ شمەک بگوازێتەوە و بەخێرایی 30 دەقیقە و لەحەوشی پشتەوە لەماڵی کڕیار دایگرێت. لەوسەروەختەدا بەرپرسی جێبەجێکاری ئامازۆن ووتی کاری گەیاندن بۆ کڕیاران لەچەن مانگی داهاتوودا دەبێت، بەڵام دوای ئەوە 14 مانگ تێپەڕی.

بەڕیوبەرایەتی فڕۆکەوانی فیدراڵی ووتی ئامازۆن کە بنکەکەی لەسیاتڵە سێهەم کۆمپانیایە ڕەزامەندیی گەیاندنی بەدرۆن بەدەستهیناوە. ساڵی ڕابردوو کۆمپانیای گەیاندنی پۆست UPS و کۆمپانیایەکی سەر بە گووگڵ ڕەزامەندیان وەرگرتوە.

FAA دامەزراوەیەکی حکومەتی وڵاتیەکگرتوەکانی ئەمریکایە، دەسەڵاتی ڕێکخستنی هەموو کارە فرۆکەوانیەکانی مەدەنی لەو وڵاتەدا و لەئاوە نێودەوڵەتیەکانی دەوروبەریدا هەیە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:49 0:00


XS
SM
MD
LG