Accessibility links

دکتۆر عەبدوڵا ئەحمەد: بەکار‌هێنانی پلازما لە هەرێمی کوردستان پێش بەشێک لە وڵاتانی دیکە، سودێکی گرنگی بۆ توشبوانی کۆرۆنا هەبووە


بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە. هەرچەندە لەماوەی ڕابوردوودا ئاماژە بەوە دەکرا ڕێژەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە شاری سلێمانی کەمی کردووە بەڵام شارەزایان دەڵێن لە ئێستادا بە بەراورد لەگەڵ چەند هەفتە لەمەوبەر جارێکی تر بەرزبۆتەوە.

دکتۆر عەبدوڵا ئەحمەد جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە میانەی وتووێژێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت هەرچەندە ڕێژەکە بەرزبۆتەوە " بەڵام لە کۆنتڕۆڵ دەرنەچوە و بە هاوکاری پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەکان توانراوە بەردەوام چاودێری نەخۆشەکانی بکرێت". دکتۆر ئەحمەد دەشڵێت "ڕاستە نەخۆشخانەکان ڕێژەیەکی بەرچاو لە توشبوانی کۆرۆنای تێدایە بەڵام لەژێر چاودێری پزیشکدان".

لە ئێستادا لە هەرێمی کوردستان چارەسەری بە پلازمای خوێن یەكێکە لە ڕێگە باوەکانی چارەسەرکردنی نەخۆشەکانی کۆرۆنا دکتۆر ئەحمەد دەڵێت "بەر لە چەندین وڵات لە هەرێمی کوردستان چارەسەری پلازما بەکارهاتوە کە سودی بۆ بەشێک لە نەخۆشەکان هەبوە."

لە ماوەی ڕابوردوودا چەندین هەڵمەتی خۆپارێزی کردن و ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دراوە بەڵام دکتۆر ئەحمەد لە وتووێژەکەیدا کە باڵا ئاکۆ لەگەڵیدا ئەنجامی داوە دەڵێت " هەرچەند هاوڵاتیان خۆپارێزی دەکەن بەڵام بەپێی پێویست پابەند نین بە ڕێنماییە تەندروستیەکانەوە، هەروەها لەبەر خراپی باری ئابوری خەڵک و نەبونی موچە ئەمانە هۆکارێک بون لە ڕێگریکردن لەوەی هاوڵاتیان نەتوانن بە تەواوی پابەندی ڕێنماییەکان بن."

سەبارەت بە نرخی گۆڕەکان کە کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە دەڵێت " ئەم بڕیارە هیچ پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیەوە نییە و کۆمپانیایەک گرێبەستی لەگەڵ شارەوانیدا کردووە، لە کاتێکدا ئێمە ئەمە بەکارێکی باشی نازانین لەم سەرو وەختەی کۆرۆنا و سەرەڕای خراپی باری ئابوری خەڵکی کوردستان ئەو بارە قورسەش بکەوێتە سەر شانیان، بەڵام ئەمە کارێکی تازە نییە و لە ساڵانی ڕابردوو ئەو بڕیارە هەبوە کە پارە لەبری گوڕ لە هاوڵاتیان وەربگیرێت و لە ئێستادا چۆتە بواری جێبەجێکردنەوە".

دەشڵێت وەک گۆڕستانی ئەوانەی بە پەتای کۆڤید19 گیانیانلەدەستداوە هەر لەسەرەتای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا کە زیاتر لە 500 کەس گیانی لەدەستداوە هیچ بڕە پارەیەک لە کەسوکاری قوربانیان وەرنەگیراوە.

دەقی وتووێژەکە

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:51 0:00


XS
SM
MD
LG