Accessibility links

عامر ڕەفعەت: هەواڵگری داعش زۆر بەهێزترە لە هەواڵگری دەزگا ئەمنییەکانی عێراق


بە هۆی سەرقاڵبوونی عێراق بە خۆپیشاندانەکان لە ناوەڕاست وباشووری وڵاتەکەدا وهەوەها خراپی باری ئابووری، ماوەیەکە چەکدارانی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی داعش سەنگی هێرشەکانیان لە سێ پارێزگاکانی دیالە وکەرکووک وسەلاحەدین چڕ کردۆتەوە، بەتایبەتیش لە دەورووبەری قەزای خانەقین وناوچە کێشە لەسەرەکانی دیکەش.

ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی داعش، کە سەردەمانێک ناوچەیەکی بەرفراوانی لە ژێر کۆنتڕۆڵدابوو لە عێراق وسوریادا، بەهۆی هیرشەکانی هاوپەیمانان بە ڕێبەرایەتی ئەمەریکا وهەروەها هێزەکانی خۆجێهی کە ئەمەریکا پشتیوانییان لێ دەکات دووا بنکەی سەختی لە سەرەتای ساڵی 2019 لە سوریا لەدەست دا.

بەڵام بەپێی ڕاگەیاندنێکی هەفتەی ڕابردووی سەرۆکی دەزگای بەرپەچدانەوەی تیرۆری سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان ڤلادیمێر ڤۆرۆنکۆڤ، واباوەڕ دەکرێت زیاتر لە دە هەزار چەکداری ڕێکخراوی داعش پاش دوو ساڵ لە شکستخواردنی، تا ئێستاش لە عێراق ولەسوریا هەرچالاکی دەکەن وبەشێوەیەکی مەزن پەرەیان بە پەلامارەکانیان داوا لە ئەمساڵدا.

عامر ڕەفعەت ئەندامی پێشوی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە لە میانەی لە بەرنامەی هەلەو واشنتنی دەنگی ئەمەریکا گوتی " داعش ئێستا ستراتیژی کردارەکانی گۆڕیووە ، جاران سەربڕین وتەقینەوەی خۆکوژی ئەنجام دەدا. ئێستا تاکتیکییان ڕفاندنی خەڵک وپەڵاماردانی هێزە ئەمنییەکانە." هەروەها گوتی "چەکدارانی داعش ئەو هێزوتوانایەیان نییە زەوی داگیربکەن وکۆنتڕۆڵی بکەن، بەڵکو زیاتر هێرش دەکەنە سەر دەزگا ئەمنییەکانی عێراق و هێزی پێشمەرگە". گوتی داعش "سیستمی ستراتیژی کارەکانیان گۆڕیوە و ئێستا بوونەتە گروپ گروپ ووەکو چەتەیەکی تیرۆریستی هەوڵ وکارەکانیان ئەنجام دەدەن لەناوچەکاندا بۆ ئەوەی ئیسپاتی خۆیان بکەن کە وجوودیان هەیە لە سنوورەکەدا وئەتوانن هەر کردارێکی بیانەوێت ئەنجامی بدەن."

سەبارەت بە وەی هۆکاری پەرەسەندنی پەڵامارەکانی داعش چییە و بۆچی داعش لە عێراقدا سەنگی هێرشەکانیان خستۆتە سەردانیشتوانانی کورد لە وناوچە کێشە لەسەرەکاندا لە دیالە وکەرکووک وسەلاحەدین؟ بۆ کۆمەڵگای نێونەتەوەیی بێدەنگە لەبەرامبەر ئەم پەڵامارانەی داعش؟ ئەم پرسیارانەو چەندین پرسیاری تر لە بەرانەمی هەلەو واشنتندا حەیدەر کەریم ئاراستەی عامر رەفعەت ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی بارێزگای دیالە دەکات.

please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:28:45 0:00


XS
SM
MD
LG