Accessibility links

هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا بانگەوازی ئاشتی ڕادەگەیەنێت


پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) لە 1ی شەش دەستی بە "بەرنامەی تێکۆشانی دیموکراتیک" کرد. وەکو بەشێک لەو چالاکییەی ڕۆژی دووشەممە، هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا "بانگەوازی ئاشتی" ڕاگەیاند.

هاوسەرۆکەکانی هەدەپە پەروین بوڵدان و میتات سانجار پێکەوە ڕاگەیاندنەکەیان خوێندەوە و داوایان لە هەمو ئاشتیخوازان کرد هاوکاری ئەم ڕاگەیاندنە بکەن.

لە ڕاگەیاندنەکەیاندا تیشکیان خستە سەر بێکاری، هەژاری، قەیرانی ئابووری و بەتایبەتیش لەسەر پرسی کورد.

بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد هەردوو هاوسەرۆک ئاماژەیان بە ئەنجومەنی تورکیا کرد. لەو بارەیەوە لە ڕاگەیاندنەکەدا هاتووە " پرسی کورد لە تورکیا کێشەیەکی هەرە سەرەکییە. ئێستا ئەو کێشەیە لە تورکیا بۆتە هۆکاری هەمو کێشەکان. شوێنی چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەش پەرلەمانە. ئێمە لێرەوە داوا لە هەمو ئاشتیخوازان دەکەین، وەرن پێکەوە کێشەی کورد چارەسەر بکەین."

1ی مانگی 9، ڕۆژی جیهانی ئاشتییە. پەرلەمانتاری هەدەپە ئیمام تەشچیر هەم لەسەر ڕاگەیاندنی بانگەوازی ئاشتی و هەم ڕۆژی جیهانی ئاشتی بۆ دەنگی ئەمەریکا گوتی " بانگەوازە ئاشتییەکەمانلە 1ی 9 ڕۆژی ئاشتی بڵاوکردەوە داخوازی ئێمە تەنها بۆ پارتێک یان ڕێکخراوێک نییە ، بەڵکو بۆ هەموو ئاشتیخواز و دیموکراتخوازێکە . ئەگەر کێشەی کورد لە تورکیا چارەسەر نەبێت، ناکرێت تورکیا بەرەو پێشەوە بچێت بۆ ئەم مەبەستەش ئەم ڕاگەیاندنە لەجێی خۆیدایە. ئێمە دەڵێین وەرن دەنگ بەو داواکارییە بدەن."

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:13 0:00


XS
SM
MD
LG